بابه‌ت: خێری تیایه إن شا‌ء الله..!
[size=16]ئه‌گێرنه‌وه پاشایه‌ک وه‌زیرێکی ئه‌بێ، بۆ هه‌ر پێشهات و کاره‌ساتێک هه‌میشه ئه‌یوت خێری تیایه إن شا‌ء الله ، تا وایلێهات پاشاکه لێی هه‌راسان ئه بێ . به تایبه‌ت ڕۆژێ پاشا په‌نجه‌یه‌کی خۆی به نه‌کاوی ئه‌بڕێ. وه‌زیره‌که‌ش سه‌ردانی ئه‌کات وه بۆ دڵنه‌وایی ئه‌ڵێ پاشام خۆشبێ خۆت ناره‌حه‌ت مه‌که خێری تیایه إن شاءالله ، پاشاش توڕه ئه‌بێ یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ ئاده‌ی بیبه‌ن بیخه‌نه زیندان به‌ڵکوو بۆ ئه‌ویش خێری تیابێ. وه‌زیر زیندانی کرا.
دوای ماوه‌یه‌ک ڕۆژێکیان پاشا حه‌ز ئه‌کات هه‌ر به ته‌نها بچێ بۆ ڕاوکردن بۆیه به ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی ئه‌ڵێ که‌س له‌گه‌ڵم نه‌یێ، ته‌نها خۆی ئه‌ڕوا ڕێی ئه‌که‌وێته ناو دارستانێک، توشی قه‌ومێک ئه‌بێ ئه‌یگرن و ئه‌یبه‌ن، ئه‌ڵێن ئه‌بێ بتکه‌ین به قوربانی بۆ خواکه‌مان و سه‌رت ببڕین. به‌ڵام که ته ماشای ئه‌که‌ن په‌نجه‌یه‌کی پێوه نیيه. قوربانیش ئه‌بێ زه‌لامێک بێ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی ته‌واو بێ ، بۆیه به‌ڕه‌ڵای ئه‌که‌ن و ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
به په‌له ئه‌نێرێ به دوای وه‌زیر له زیندان ده‌ری ئه‌هێنن و خه‌ڵاتی ئه‌کات، ئینجا پێی ئه‌ڵێ بیرت دێ ئه‌و ڕۆژه‌ی په‌نجه‌م بڕی وتت خه‌م مه‌خۆ خێری تیایه إن شا‌ء الله. ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌و بێ پهنجهییهوه نه‌بوایه ئێستا سه‌ریان بڕی بوم، به‌ڕاستی ده‌رکه‌وت خێری پێوه بوو. ئێستا حه‌ز ئه‌که‌م بزانم ئایا زیندانی کردنی تۆش هیچ خێری پێوه بو؟...وه‌زیر له وه‌ڵاما وتی به‌ڵێ قوربان خێر هه‌ر له‌وه‌یا بوو، چونکه ئه‌گه‌ر زیندانی نه‌کرابام ئه‌وا بێگومان هاوڕێی تۆ ئه‌بوم بۆ ڕاوکردن و منت له‌گه‌ڵ خۆت ئه‌برد، ئینجا ئه‌بوم به قوربانی قه‌ومه‌که وه له جیاتی تۆ منیان ئه‌برد بۆ سه‌ربڕین، ئه‌مه‌ش خێری من.!
له‌م چیرۆكه‌وه فێر ده‌بین:
1- زۆر كات ئه‌وشته‌ی ڕقت لێ یه‌تی و ناته‌وێت دڵنیابه خێری تیایه بۆت.
2- زۆر كات ئه‌و شته‌ی خۆشت ئه‌وێت و زۆر موسیڕیت له‌سه‌ری باش بۆت نایه‌ته‌وه‌و خێری تیا نیه بۆت.
3- ڕووكاره‌كان با وات لێ نه‌كات بڕیاری چاره‌نووس سازت پێ بدات..[/size]
fb