بابه‌ت: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ... هیوادارم به دڵت بێت و شادمانت بكات
چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ... هیوادارم به دڵت بێت و شادمانت بكات
((( ماوه‌یه‌كه ده‌ستم كردووه به چوونه ده‌ره‌وه بۆ نان خواردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر جگه له خێزانم )))
...دوای 21 ساڵ به‌سه‌ر ژن هێنانمدا، به بریسكه‌یه‌كی نوێ له خۆشه‌ویستی گه‌یشتم.
ماوه‌یه‌كه ده‌ستم كردووه به چوونه ده‌ره‌وه بۆ نان خواردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر جگه له خێزانم، هۆكه‌شی خێزانم بوو ...
ئه‌و ئافره‌ته‌ی یاد هێنامه‌وه و بیری خستمهوە تا په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌مه‌وه.
ئه‌ویش كاتێك كه خێزانم ده‌ست پێش خه‌ری كرد‌و وتی: "زۆر چاك ده‌زانم چه‌ندت خۆش ده‌وێت؟! "...
ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه خێزانم ده‌یویست له‌گه‌ڵیدا بچمه ده‌ره‌وه بۆ نان خواردن و كاتێكی له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رم و سۆز و بە زەیى خۆمى پێ ببەخشم
دایكم بوو كه ده‌مێك بوو - له‌و كاته‌وه‌ی که پێش 21 ساڵ ژنم هێنا- ئیتر له‌گه‌ڵیدا نه‌چووبوومه ده‌ره‌وه،
به‌ڵێ سه‌رقاڵ بوونم به ئیش و ژیانی رۆژانه و سێ منداڵ و به‌رپرسیارێتیم له‌و ئه‌ركانه‌ی له ئهستۆمدان ئه‌مانه هه‌مووی وایان لێكردبووم زۆر به ده‌گمه‌ن سه‌ردانی بكه‌م.
رۆژێكیان په‌یوه‌ندیم به دایكمه‌وه كرد و با‌نگم كرد بۆ ژه‌می ئێواره ئه‌ویش لێی پرسیم:
"خێره كوڕم تۆ باشیت"؟
ده‌مزانی دایكم له ته‌له‌فۆنی ناوه‌خت تا راده‌یه‌ك ده‌ترسێت و بێ ئارامی و په‌شۆكاوی تووش ده‌بێت. بۆیه پێم وت:
"به‌ڵێ من زۆر باشم دایه‌گیان به‌ڵام ده‌مه‌وێت پێكه‌وه بچینه ده‌ره‌وه و نه‌ختێك له‌گه‌ڵتدا دابنیشم". دایكیشم وتی: "هه‌رته‌نها هه‌ردووكمان؟".
تۆزێك بیری كرده‌وه و پاشان وتی: "به‌ڵێ زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م".
رۆژی پێنچ شه‌ممه و پاش ته‌واو بوون له كار، چووم بۆ لاى و دایكمم له‌گه‌ڵ خۆم برد، تۆزێك شپرزه بووم،
كاتێك گه‌یشتمه لای دایكم بینیم ئه‌ویش وه‌ك من شڵه‌ژاوی پێوه دیاره.
دایكم له به‌ر ده‌رگا به عهزیزییهكی جوانه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كردم وا دیار بوو دواترین كراس بوو كه باوكم پێش وه‌فاتى بۆی كڕیبوو.
دایكم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و وتی:
" له ماڵه‌وه به هه‌موویانم وتووه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا ده‌چمه ده‌ره‌وه، هه‌موویان
دڵخۆش بوون و، له خۆشی‌دا خه‌ریكه خۆیان پێ ناگیرێت تا بگه‌ڕێمه‌وه و دهنگوباسی ئه‌م شه‌ویان بۆ باسبكه‌م،
ئیتر پێكه‌وه چوین بۆ چێشتخانه‌یه‌كی نا ئاسایی به‌ڵام جوان و بێ ده‌نگ ... دایكیشم خان و مان و وه‌ك خاتوونی یه‌که‌م ده‌ستی گرتبووم،
پاش ئه‌وه‌ی دانیشتین من ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی لیسته‌ی جۆری خواردنه‌کان چونكه دایكم ته‌نها پیته گه‌وره‌كانی بۆ ده‌خوێنرایه‌وه.
له‌م كاته‌دا كه من لیسته‌ی خواردنه‌کانم ده‌خوێنده‌وه دایكم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر لێوه چرچ و لۆچه‌كانی بوو سه‌یری ده‌كردم و خوێندنه‌وه‌كه‌ی لێ بڕیم و وتی:
"رۆژگارێك بوو تۆ پچكۆله بوویت من بۆ تۆم ده‌خوێنده‌وه".
وه‌ڵامم دایه‌وه: "ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه شتێك له‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌رمه بیده‌مه‌وه ... تۆ پشوو بده دایه گیان".
به ده‌م نانخواردنه‌وه زۆر قسه‌مان كرد و باسه‌كانمان زۆر ئاسایی بوون، باسی
به‌سه‌رهاتی كۆن و تازه‌ی خۆمانمان ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌ك هه‌تا دوای تێپه‌ڕبوونی نیوه شه‌و هه‌ستمان به كات نه‌كرد
كاتێك گه‌ڕاینه‌وه و دایكم گه‌یانده‌وه ماڵه‌وه له به‌رده‌رگادا دایكم وتی:
"رازیم جارێكی تریش هه‌ر پێكه‌وه بچینه ده‌ره‌وه، به‌مه‌رجێك نانخواردنی جاری داهاتوو له‌سه‌ر من بێت"، منیش ده‌ستم ماچ كرد و به خوام سپارد.
پاش چه‌ند رۆژێكی كه‌م دایكم به سه‌كته‌ی دڵ وه‌فاتی كرد، ئه‌وه‌نده خێرا كۆچی كرد نه‌متوانی هیچ شتێكی بۆ بكه‌م.
چه‌ند رۆژێكی تری نه‌خایاند به بهریددا كاغه‌زێكم پێگه‌یشت له‌و چێشتخانهیهوه كه من و دایكم نانی شێوانمان لێخوارد به‌یه‌که‌وه، له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه تێبینییه‌كی دایكمی له‌سه‌ر نووسرا بوو:
"نرخی لیسته‌ی حسابهكهتان پێشه‌کی دراوه چونكه ده‌مزانی جاری داهاتوو من له‌وێ نابم، گرنگ ئه‌وه‌یه پاره‌ی نانی شێوانم بۆ دوو كه‌س داوه بۆ تۆ و بۆ خێزانت.
پێ ده‌چێت نه‌زانیت مانای ئه‌و شه‌وه به‌لای منه‌وه چه‌ندێك بوو.... خۆشم ده‌وێیت كوڕی خۆم
ئه‌و ساته له شكۆمه‌ندی وشه‌ی "خۆشه‌ویستی" یان "خۆشم ده‌وێیت" تێگه‌یشتم.
هه‌ر ئه‌و كاته‌ش له گه‌وره‌یی ئه‌و مانایه تێگه‌یشتم كه وابكه‌ین لای به‌رامبه‌ر هه‌ست به خۆشه‌ویستی و دۆستایه‌تیمان بكات.
دایك و باوك رێزێكی گه‌وره‌یان هه‌یه و که‌س جێی ئه‌وانت بۆ ناگرێته‌وه به تایبه‌ت دایك ..... بۆیه ئه‌و كاته‌یان پێ ببه‌خشه كه ماف و شیاوی خۆیانه.
ئه‌وه مافی خوای گه‌وره و پاشان هی دایك و باوكه و هه‌رگیز ئه‌و كارانه دواخستنیان تێدا ناكرێت.
*** بۆ هه‌ر كه‌سێكی بنێره كه ده‌زانیت یه‌كێك له دایك یان باوكی له ژیاندا ماون ***
خوازیارم به‌م نووسینه ببیینه هۆكارێك بۆ گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك له‌وانه‌ی ئه‌م چیرۆكه ده‌خوێننه‌وه که ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ دایك و باوك یان یه‌كێكیاندا به‌ره‌و باشتر
Wan
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ