بابهت: ئەگەر تۆ هەموو ئەم خاڵانەت تیا بێ ، کەواتە تۆ کەسێکی زۆر دەگمەنیت ..!!!
ئەگەر ماڵێکت هەبێ تیا بژی و تیا بخەوی ، و خواردنی تیا بخۆیت ،جلوبەرگیشی تیا بگۆڕیت ئەوا تۆ لە %٧٥ دانیشتوانی جیهان دەولەمەند تری..!!
ئەگەر لەجزدانە بچوکەکەی ناو پانتۆلەکەتدا پارەت پێبێت و بتوانیت لە کاتی زۆر برسیتیدا شتێکی پێبکریت. ئەوا ئەکرێت بڵێن یەکێکی لە دەولەمەندەکانی جیهان ..!!!
ئەگەر لەشێکی ساغ و ســەلامەتت هەبێ ، ئەوا تۆ خاوەنی نیعمەتێکی گەورە و مەزنیت ،چونکە یەک ملیۆن کەس لە جیهاندا هەن و ناتوانن لەبەر خراپی باری تەندروستیان زیاتر لە هەفتەیەک بژین ..!!!
ئەگەر ڕووبەروی ترس و جەنگ نەبووبیتەوە بۆ جارێکیش و برسیت نەبووبێ و ئازار وئەشکەنجە نەدرابیت ، ئەوا تۆ لە ٥٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا باشتر دەژی ..!!!
ئەگەر دایک و باوکت پیکەوە بژین و لە یەک جیانەبوبنەوە ئەوە تۆ کەسێکی زۆر دەگمەنیت لەسەر ڕووی ئەم جیهانە ..!!!
ئەگەر تۆ کەسێک بیت سوپاسی خودای گەورە بکەیت ، ئەوا تۆ لە نیعمەتدا دەژی ،چونکە زۆربەی خەڵکی ئەو راستییە دەزانن، بەڵام پەێرەوی ناکەن ..!!!
ئەگەر ئەم تێکستانەت بینی و خوێندتەوە ، ئەوا تۆ دوو نیعمەتی گەورەت پێ ڕەوا بینراوە
یەکەم - کەسێک هەیە بیرت لێدەکاتەوە ،
دووەم - تۆ باشتری لە دوو ملیار کەس کە لەم جیهانەدا دەژین و لە توانایاندا نییە بخوێننەوە ..!!!
سەرچاوە ، ناو مۆبایلی براکەم
نووسینةوهی ،خۆم
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ