بابه‌ت: حاخامێكی جووله‌كه دان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌نێت!
حاخامێكی جووله‌كه دان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌نێت!
حاخامێكی ج...وولهكه دان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (موحه‌ممه‌دی كوری عه‌بدوڵلا) –صلی الله علیه وسلم- ده‌نێت و دان به‌وه‌ش ده‌نێت كه‌وا ئایینی ئیسلام ئاینێكی هه‌قه‌و قورئانیش كتێبێكه له لایه‌ن خواوه بۆ كۆتا پیغه‌مبه‌ر هاتووه.
ئه‌م دانپێهێنانهشی له میانه‌ی قسه‌كانی بوو كه له ئێزگه‌ی (التجدید الاسلامی) له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت له كرته‌یه‌كی فیدیۆییدا له پێگه‌ی (یوتووب) بڵاو كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا حاخامه جووله‌كه‌كه ڕایگه‌یاند: كه ئیسلام له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیدا زۆر پهشێوهیهكی پته‌وو تۆكمه كه به‌رگه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ك بگرێت له‌سه‌ر بنه‌مای خۆڕاگریی قاچی گرت، بۆیه ئیسلام دینێكه خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی به‌هێزه كه له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆرانكارییه‌كی جیهاندا خۆڕاگره‌و و ورهبهرنادات!!
هه‌ر له میانه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند كه ئیسلام گه‌شه‌ی كرد و به سه‌ركردایه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزو ڕاسته‌قینه كه له ڕێی وه‌حییه‌وه ئاراسته دهكراو ئه‌ویش په‌یامه‌ی ده‌گه‌یاند.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه‌وا دیموكڕاسهییهت توانیویه‌تی كاریگه‌ری سه‌لبی له ته‌واوی ئایینه‌كان بكات، جگه له ئیسلام.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: من زۆر سه‌رسامم به نوێژی مسوڵمانان، هه‌ر له ڕێی ئه‌و نویشهوهیه كه شوێنكه‌وتووانی توانیویانه كه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندی دابن له گه‌ڵ خوا!
ده‌نگی ئیسلام