بابه‌ت: یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری‌کرا..!!!
30 تهمموز / یۆلیۆ (PNA) - لیژنه‌ی بینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند؛ سبه‌ینێ ته‌واوكه‌ری مانگی شهعبانهو دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ئه‌ندامی لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ل دیوانی وه‌قفی سوننی له عێراق بۆ بینینی مانگ دانیشتوون، بهلاَم له هیچ پارێزگایه‌كی عێراق و هه‌رێمی كوردستان مانگ نه‌بینراوه.
نه‌قشبه‌ندی وتیشی: دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه سبه‌ینێ ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه و دوو سبه‌ی واته رۆژی دووشه‌مه 1 ئاب / ئۆگۆست یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ