بابهت: دوو جووت کڵاشی هەورامان پێشکەشی یاریزانان (لیۆ مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ) دەکرێن
[center][/center]
[center]دوو جووت کڵاشی هەورامان پێشکەشی یاریزانان (لیۆ مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ) دەکرێن
هەڵكەوت مستەفا دەرینەری ناسراوی کورد لە فیلمێكی سینەمایی تازە بەناوی (ڤیزەی شنگن) دوو جووت كڵاشی هەورامان پێشكەشی هەردوو یاریزان لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات.
هەڵكەوت مستەفا، كە لە نەرویج دادەنیشێ لەبارەی ئەو فیلمەوە رایگەیاند ئەو فیلمە بەشێوازێك...ی جیا لە كارە سینەمایی و فیلمەكانی دیكە كاری بۆ دەكرێت "ئەویش بەسەرهاتی 2 گەنجی كوردە لە هەورامان، كە داوەتنامەیەكیان لە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بۆ هاتووە، تاوەكو بچنە ئیسپانیا بۆ سەیركردنی یاری نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، ئەوانیش لەبەرامبەردا 2 جووت كڵاشی هەورامانیان بۆ هەریەك لە یاریزانان میسی و كریستانۆ ئامادەكردووە تاوەكو پێشكەشیان بكەن.
وەكو دەرهێنەری ئەو فیلمە ئاماژەی پێدا ماوەی 6 مانگە لەگەڵ نووسەرێكی نەرویجی خەریكی ئامادەكاریی فیلمی (ڤیزەی شنگن)ن، "ئەمجارە ویستم بەرهەمێكی جیاواز و تازە بەرهەمبهێنم".
لە فیلمی سینەمایی (ڤیزەی شنگن) بایەخێكی زۆر بەموزیك دەدرێت و لەلایەن تیپی مۆسیقای ئۆركێسترای سوێد كاری موزیكی بۆ دەكرێت. هەڵكەوت مستەفا ئاشكرایكرد ئەو فیلمە سینەماییە زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت "بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان لەگەڵ هێڵی ئاسمانی توركیش ئێرلاین بەستووە، كە سپۆنسەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانین، نووسراوێكمان ناردووە بۆ یانەی (بەرشلۆنە)، بۆ ئەوەی سپۆنسەری ئەو بەرهەمە بكەن".
دەرهێنەر هەڵكەوت مستەفا ساڵی رابردوو فیلمی سینەمایی (دڵی سوور)ی لە كوردستان بەرهەمهێناو لەنێوەڕاستی ئەمساڵدا لە 25 سینەمای نەرویج و شاری سلێمانی نمایشكرا[/center]