بابهت: فهزلی رهمهزان...!
[center]
[/center][center][size=24]باشترین و خؤشترین و گهورهترین بؤنه بریتیه لهمانگی رهمهزان، پيغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم دهفهرمويت من صام رمضان إيماناً واحتساباً، غفر له ما تقدّم من ذنبه ،متفق عليه ،بهراستی مانگيكی زؤر گهورهیه و بؤنهیهكی زؤر پیرؤزه، چونكه دهرونهكان خاوين دهبنهوهو دهرگای خير و چاكه زیاتر دهبيت و بهزهیی دادهبهزيت و پلهكان بهرز دهبنهوه
برای بهريزم مانگی رهمهزان تایبهتمهنديتی ههیه بهچهنها شتی گهوره، لهوانه
یهكهم ، بهرؤژوبونی پایهیهكه له پایهكانی ئیسلام، خوا گهوره دهفهرمويت يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ
دووهم ، مانگی دابهزینی قورئانه، خوای گهوره دهفهرمويت شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدىً لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ
سئ یهم ، پهیوهندی ههیه بهچونه ژورهوه بؤ نيو بهههشت و رزگار بوون لهئاگری دؤزهخ، پيغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم دهفهرمويت إن في الجنة باباً يقال له الريان، يدخل منه الصائمون فإذا دخلوا أغلق فلا يدخل فيها غيرهم
برا و خوشكی موسلمان ئایه خؤشحالییت ئاماده كردوه به بؤنهی هاتنی مانگی قورئانی پیرؤز؟
خؤشهویستان ئا ئهوه پيغهمبهری خؤشهویستمانه صلى الله عليه وسلم مزگينی و مژدهی دهدا بههاولهكانی ـ خوا ليیان رازی بيت ـ بههاتنی ئهو مانگه پیرؤزهو پيیانی دهفهرموو أتاكم رمضان شهر مبارك فرض الله عز وجل عليكم صيامه ، تفتح فيه أبواب السماء وتغلق فيه أبواب الجحيم وتغل فيه مردة الشياطين لله فيه ليلة خير من ألف شهر من حرم خيرها فقد حرم ،رواه النسائي والبيهقي:صحيح الترغيب ٩٨٥ ،ئیبنو رهجهب رهحمهتی خوای لئ بيت دهفهرمويت ئهم فهرمودهیه بهلگهو بنچینهیه بهپیرؤزبایی خهلكی لهیهكتر بهبؤنهی مانگی رهمهزانهوه، چؤن باوهردار پئ خؤشحال نابيت بهكردنهوهی دهرگاكانی بهههشت، وهچؤن تاوانبار خؤشحال نابيت بهداخستنی دهرگاكانی دؤزهخ، وهچؤن مرؤفی ژیرو عاقل خؤشحال نابيت بهبهستنهوهی شهیتانهكان
برا و خوشكانی موسلمان ئایه نیهت و نیازی راستت ئامادهكردوه ، ئایهگهراوی لهنيو دلی خؤت لهكاتيكدا كهپيشوازی لهرهمهزان دهكهیت ، ئایه دهزانیت كهوا خهلكانيكی زؤر ههیه دهچنه نيو رهمهزانهوه بهبئ نیهتيكی راست ،مهبستم لهنیهتی رؤژو بوون نیه، چونكه ئهمه ههموو رؤژوانيك ههیهتی، بهلام مهبستم له نیاز پاكی لهرؤژو بوون و، راستگؤیی كردنه لهپهرستش و بهندایهتی كردن لهو مانگهپیرؤزه
براو خوشكان موسلمان رهمهزان مانگی ليخؤشبوونه ئایه لیپرسینهوهی دهرونی خؤت كردوه ،چهند جار مانگی رهمهزان تيپهر دهبيت بهسهر زؤريك لهخهلكی و ئهوان بئ ئاگان لئ ی
ئازیزان لهو كهسانهمهبن كهخؤیان بهتهواوهتی ئامادهناكهن بؤ پيشوازی كردن لهو مانگه پیرؤزه وهلهو كهسانهمهبن كه بهسهرپيچی و تاوانهوه دهچنه نيو رهمهزانهوه وهرؤژو بونیان هیچ گاریگهری لهسهریان نیه ههر چؤن چونهتهژورهوه ههر بهو شيوهیهش دهردهچن ،بيگومان گوناه و تاوان شوينهواری گهورهی ههیهلهسهر دل رهقی مرؤف،وه رهمهزان مانگی بهندایهتیه مانگی دلهنهرمهكانه وهئهگهر دليكی نهرمی بؤ ئاماده نهكهیت كهبهتال بيت لهتاوان و گوناه ئهوه لهدهریاكه بهتهنیایی دهمينیتهوه
برایان و خوشكان ئایه خؤت ئامادهكردوه بؤ كردنهوهی لاپهرهیهكی نوئ ،ئهگهر لاپهرهی ژیانت پره لهگوناه و تاوان ئهوهمانگی رهمهزان باشترین فرسهته بؤ كردنهوهی لاپهرهیهكی سپی ، بؤ ئهوهی پریكهی لهكردهوهی تازهو چاك...[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm