بابه‌ت: نرخــی یه‌ک زهردهخـــهنه چـــه‌نده...؟!
[center][size=24]نرخــی یه‌ک زهردهخـــهنه چـــه‌نده؟!!
[/center][/size][center][/center]
[center][size=24]نرخی یه‌ک زه‌رده‌خه‌نه( پێکه‌نین)
له یه‌کێک له شاره‌کانی ئه‌وروپا پیره‌پیاوێک به ته‌نها ئه‌ژیا ، هیچکه‌سێک نه‌یئه‌زانی بۆچی به ته‌نهایه و ژن و منداڵی نیه ، ئه‌و خاوه‌نی ڕوخسارێکی ناشرین و ده‌م و چاوێکی نه‌خوازراوی هه‌بوو ،[/size][/center]
[center][/center]
[center][size=24]
له‌وانه‌یه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه بێت که‌سی له‌گه‌ڵ نه ئه‌ژیا و که‌سیش سه‌ردانی نه‌ئه‌کرد و لێی ئه‌ترسان ، منداڵان خۆیان لێ دوور ئهخستهوهو گه‌وره‌کانیش هه‌موو خۆیان لێ لائه‌دا و توخنی نه ئه‌که‌وتن ، شێوه‌و ڕوخساری ناشرینی پیره پیاوه‌که ڕێگر بوو له‌وه‌ی که‌سێک خۆشی بوێت ، هه‌ر ئه‌م ناشرینی ڕوخساره‌ش بوبویه هۆی گۆڕانی هه‌ڵسوکه‌وتی پیره پیاوه‌که ، وای لێ هاتبوو ئه‌ویش قسه‌ی له‌گه‌ڵ که‌س نه‌ئه‌کرد و هه‌میشه مڕوومۆچ بوو ، توشی جۆرێک له نه‌خۆشی و ناره‌حه‌تی ده‌روونی بووبوو ، خۆی له خه‌ڵک دوور ئه‌خسته‌وه ،..ساڵانێک ئه‌م جۆره ژیانه‌ی به‌رده‌وام بوو ، تا ڕۆژێک ماڵێکی نوێ هاتنه ئه‌و گه‌ره‌که و نزیک له ماڵی پیره پیاوه‌که‌وه دانیشتن ، ئه‌وان خێزانێکی زۆر دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ر بوون و کچێکی جوان و نازداریان هه‌بوو ....
ڕۆژێک کچۆڵه‌که که ئاگاداری ئه‌م هه‌واڵه‌و حاڵه‌تی پیره پیاوه‌که نه‌بوو له ته‌نیشت ماڵی پیره پیاوه‌که‌وه تێپه‌ڕی ، له‌و کاته‌یا به ڕیکه‌وت پیره پیاوه‌که‌ش له ماڵ هاته ده‌ره‌وه ، کچه‌که چاوه‌کانی پێی که‌وت ، به‌ڵام له‌پڕ ڕوداوێکی نوێ ڕویدا که پیره پیاوه‌که‌ش به ته‌واوی سه‌رسامی خۆیه‌وه سه‌یری کرد که کچۆڵه‌که جیاواز له هه‌موو خه‌ڵکه‌کانی تر به بینینی پیره پیاوه‌که هیچ گۆرانێکی نه‌شیاوی تێدا به‌دی نه‌کرا و له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕوی لێ وه‌رگێڕێت و تێپه‌ربێت ، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی جوانی به‌رامبه‌ر پیاوه‌که کرد ،[/size][/center]
[center][/center]
[center][size=24]
پێکه‌نینه جوانه‌که‌ی کچۆڵه‌که هه‌روه‌ک گوڵێک له‌سه‌ر ڕووه ناشرینه‌که‌ی پیره پیاوه‌که دابه‌زی ، هه‌ردووکیان بێ ئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌ک بکه‌ن به دوای کاری خۆێاندا ڕۆشتن ،ته‌نها ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی کچه‌که کاریگه‌ریه‌کی دروستکه‌ری له‌سه‌ر پیره‌پیاوه‌که دانا .
پیرپیاوه‌که هه‌موو ڕۆژێ چاوه‌روانی زه‌رده‌خه‌نه جوانه‌کانی کچه‌که ئه‌بوو ، کچه‌که هه‌رجارێک ئه‌و پیرهپیاوهی بدیبایه زیاتر سۆز و خۆشه‌ویستی پیاوه‌که‌ی بۆ خۆی ئه‌برد و به کرده‌وه منداڵانه‌که‌ی خۆشه‌ویستی پیره‌پیاوی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردبوو ،
چه‌ند مانگێک ئه‌م دیمه‌نه درێژه‌ی کێشا ، پاش ماوه‌یه‌ک ئیتر کچه‌که پیره‌پیاوه‌که‌ی نه‌ئه‌بینی ، ڕۆژێک نامه‌یه‌کیان بۆ هات بۆ ماڵه‌وه ، باوکی كچه‌که نامه‌که‌ی وه‌رگرت ، وه‌سیه‌تنامه‌ی پیره‌پیاوه‌که‌ی دراوسێیان بوو که هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی به‌و کچه بچکۆله‌یه به‌خشی که بۆ دواساته‌کانی ژیانی زه‌رده‌خه‌نه‌ی خسته سه‌ر لێوی و هه‌ستی کرد که‌سێک له دونیا هه‌یه ڕوخساری ئه‌وی پێ ناشرین نیه .
[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm