بابهت: بۆ ئەوەی دوور بكەویتەوە لە تینووبوونی رۆژانی رەمەزان،
بۆ ئەوەی دوور بكەویتەوە لە تینووبوونی رۆژانی رەمەزان، ئەو هەنگاوانە لەكاتی پارشێ...و جێبەجێ بكە
یەكەم: دوور بكەوە لەو خواردنانەی كە بەهارات و بیبەر تێدایە، چونكە ئەو خواردنانە ئاوی زۆری دەوێت
دووەم: هەوڵ بدە بە درێژایی شەو، كەم كەمە ئاو بخۆرەوە
سێیەم: هەوڵ بدە لە پارشێو زۆر سەوزە و میوەی تازە بخۆی، چونكە ئاویان زۆر تێدایە زۆریش لە گەدە دەمێننەوە، كە وا دەكەن كەمتر هەست بە تینوویەتی و برسیەتی بكەی
چوارەم: دوور بكەوە لە تێكردنی خوێ لە خواردنەكان ( زۆر زەرووری نەبێت) بەتایبەتی بۆ زەڵاتەش، چونكە تینوویەتی لەدوایە، وا باشترە لەیمونی تێ بكرێت
پێنجەم: خەڵكێكی زۆر باوەڕی وایە كە خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو لە پارشێو، تینوویەتی لە رۆژدا كەم دەكات. نازانێت ئاوی زۆر زیادەیە و دوای كەمێك گورچیلە فڕێی دەدات. بۆیە وا باشترە كە كەم و كەم و لەكاتی جیاواز بخورێتەوە
شەشەم: خواردنەوەی جیاوازی زۆر، كاریگەری خراپی لەسەر هەزم كردن دەبێت و لاوازی دەكات، بۆیە خۆتان لێی بەدوور بگرن
حەوتەم:ئاو با زۆر سارد نەبێت و بەیەك دەفعەش نەخورێتەوە، بەڵكو بە هێواشی
خوا رۆژووەكانتان قبووڵ بكا
ف ب