بابه‌ت: ئه‌ی مرۆڤ شانازی به چی خۆته‌وه ئه‌كه‌یت؟
[center]
[size=20]شانازی به چی خۆته‌وه ئه‌كه‌یت؟
شانازی ئه‌كه‌یت به‌وه‌ی له‌یانه‌یه‌كی به‌نێو بانگ و به‌هێز وچالاك ئه‌ندامی
شانازی به‌وه ئه‌كه‌یت كه چالاكیت زۆره‌و بابه‌ته‌كانت به‌هێزن
شانازی ئه‌كه‌ی به‌وه‌ی كه ئه‌زانی كۆمپویهتهر به‌كار بهێنیت و كاری پێبكه‌ی
شانازی ئه‌كه‌ی كه لهنێتا شاره‌زایت و ئه‌توانی گه‌ڕان بكه‌یت و وێنه و ڤیدیۆ و ده‌نگ دابه‌زێنیت
شانازی ئه‌كه‌یت به ئیمێڵه‌كه‌ت كه هه‌میشه پێَیهوه پابه‌ندیت و چركه‌و ساته‌كانت هه‌ر له‌بیری ئه‌ودای
شانازی به‌وه ئه‌كه‌ی كه فه‌یس بووك و توویتهرت هه‌یه و خه‌ریكی دانانت گۆگڵ پڵه‌سی
شانازی ئه‌كه‌ی به وێنه چكۆڵهو پڕۆفایله‌كه‌ت و نووسراوه‌كانی واژووه‌كه‌ت
شانازی ئه‌كه‌ی به ژماره‌ی په‌یامه‌كانت و پله‌و ئه‌ستێره‌كانت
شانازی ئه‌كه‌ی به‌وه‌ی لایك و كۆمێنت بۆ بابه‌ته‌كانت دێ
شانازی ئه‌كه‌ی به‌وه‌ی دانیشتووی شارێكی ناسراوی یان و گه‌ڕه‌كێكی ناسراو ده‌وڵه‌مه‌ند یان وڵاتێكی زل یان كۆڵانێكی ئارامیت
شانازی ئه‌كه‌ی كه مۆبایلێكی نوێ و گرانبه‌هات هه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره مۆبایلێكی ناوازه
شانازی ئه‌كه‌ی به‌و شێوه‌و روخساره جوانه‌ی خوا پێی به‌خشیوی
شانازی ئه‌كه‌ی گوایه كه‌سێكی قسه‌زان و زل و زیتهلی و وریای له‌گفتوگۆدا
شانازی ئه‌كه‌ی كه خوا پاره‌و سامانێكی باشی پێداون تێر به‌فیڕۆی بده
شانازی ئه‌كه‌ی به‌وه‌ی هانده‌ری تیمێكی هه‌میشه ده‌ستكه‌وت ئه‌هێنێت و هه‌وادارانی به‌خته‌وره ئه‌كا
شانازی به‌وانه بكه‌و به‌چه‌ندانی تریش بنازه
به‌ڵام كامیان شانازیت پێوه ئه‌كه‌ن؟
كامیان وا ئه‌كه‌ن تۆ به‌خته‌وره بی؟
كوا؟هیچیان بوونه‌ته‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوت و هێشتنه‌وه به‌زیندوویی بمرۆڤایه‌تی؟
وامان دانا ناوت له‌مێژوی مرۆڤایه‌تی به‌ئاوی زێڕ نووسرایه‌وه؟ئه‌زانی چی لێدێت؟
له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی زه‌وی ئه‌ویش له‌ناو ئه‌چێ.
پێت بڵێم شانازی بهچیتهوه بكه؟
به ئاینه‌كه‌ت
به‌و ڕێیه‌ی دوای له‌ناوچوونی زه‌ویش ئه‌نجامی ئه‌بێت
به‌و خوایه‌ی كه هه‌میشه به‌نده‌كانی هان ئه‌دات بۆچاكه و به‌ده‌ست هێنانی پاداشته‌كانی
كه‌هه‌میشه ئاگاداریان ئه‌كاته‌وه له‌سزاكانی كه وه‌كو پاداشته‌كانی بۆهه‌تا هه‌تاین
به‌و ڕێ و ئاینه‌ی كه دوژمنانی سهرساسم به‌رامبه‌ری وه‌ستاون و وه‌سفی ئه‌كه‌ن به‌ناوازه
به‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه (رحمه للعالمین)ه و سه‌رداری مرۆڤایه‌تییه
به‌و قورئانه‌ت كه چاكترین و تاكو كه‌ته‌لۆكی دهستكارنهكراوه بۆبردنه‌وه به‌هه‌شتی ئاواتمان
تۆش كه نه‌ت تواتنیوه ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست بهێنی ئامانجت بكه به‌هه‌شت و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی بده
شانازی بكه به‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ی.نه‌ك بۆ شتێكی كاتی و بێ سوود.به‌ڵكو بۆ به‌خته‌وه‌رییه‌كی ئه‌به‌دی و هه‌تاهه‌تایی
چونكه له‌ولا كات ئه‌وه‌ستێ و مردن نامێنی.
بۆیه ئه‌و شتانه بكه جێی شانازیت كه ئامانجه‌كانت ئه‌پێكن
نووسینی\هه‌ڵوێست عبدالله زاده
كوردژین
[/size][/center]