بابهت: بۆچی (دیل کارینگی) خۆی کوشت؟
بۆچی (دیل کارینگی) خۆی کوشت؟
ئیسلام بۆ هەمووان- زۆرن ئەوانەی کە هەموو ژیانیان بەمەبەستی رێنمایی کردنی مرۆڤەکان بەسەربردووە، کەچی چونکە لەسەر بیروباوەڕێکی راست و دروست نەبوون و خاوەنی تێڕوانینی راست و راستەقینە بوون، بۆیە تەنانەت خۆشیان سوودیان لە خۆیان وەرنەگرتووە. یەکێک لەوانەی کە بەردەوام باسی لە ئاسوودەیی و کامەرانی و بەختەوەری کردووە و چەندین کتێبی لەم بوارەدا نووسیوە نووسەری ئەمریکی (دیل کارینگی)یە. ئەم نووسەرە خاوەنی پڕفرۆشترین کتێب بووە لە بواری هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خەڵکیدا و خەڵکی گرنگی زۆریان بە بەرهەمەکانی دەدات و دەیان کڕی و دەیانخوێندەوە. کتێبەکانی بە میلۆنەها دانەی لێدەفرۆشرا و بگرە تا ئەمڕۆش بە ملیۆنەها لە کتێبەکانی دەفرۆشرێن. دیل کارینگی خاوەنی کتێبی (چۆن هاوڕێ بەدەست دەهێنیت و کاریگەری دەکەیتە سەر خەڵکی)یە، جگە لەمە کتێبی (واز لە دڵەڕاوکێ بێنە و دەست بە ژیان بکە)ی نووسیوە.. ئەم نووسەرە لە کتێبەکانیدا چەندین بنچینەی بۆ دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و ژیانێکی بەختەوەری داناوە، بەڵام چونکە بیروبۆچوون و تێڕوانینەکانی راست و دروست نەبوو، بۆیە رۆژێکیان لە ماڵەکەیدا خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا! بەڕاستی خۆکوشتنی دیل کارینگی ئەوەمان فێر دەکات کە ئەگەر مرۆڤ لە خودا و لە بەرنامەکەی بەدوور بێت ئەوە نەک ناتوانێت سوود بە خەڵکی بەگەینێت، بەڵکو ناتوانێت تەنانەت سوود بەخۆشی بگەیەنێت، هەربۆیەش کەسێکی وەک دیل کارینگی کە زۆربەی ژیانی خۆی بە رێنمایی کردنی خەڵکی و دانانی کتێب لە بواری بەختەوەربوون و ئاسوودەبوونی مرۆڤ تەرخان کردبوو، بەڵام چونکە دوور بوو لە هیدایەتی خودایی بۆیە سەرەنجامەکەی ئەوەبوو کە خۆی کوشت، هەڵبەت دەبێت ئەوەش بڵێین کە هەق نییە مرۆڤەکان بە قسەکان و نووسینەکانی دیل کارینگییەوە خۆیان فریو بدەن و خۆیان هەڵبخەڵەتێنن، چونکە ئەگەر قسە و نووسینەکانی سوودێکیان هەبووایە ئەوە خۆی سوودی لێیان وەردەگرت.
ئامادەکردنی: سەباح مەجید
[/center]