بابه‌ت: خێری الصدقه
[size=20]پیاوێك هه‌بوو ناوی ( ئه‌بو نه‌سری سه‌یاد ) له‌گه‌ل خێزانه‌که‌ی و کوره‌که‌ی ژیانێکی کوله مه‌رگی هه‌بوو ، تا ده‌هات هه‌ژارتر ده‌بوو رۆژێکیان به غه‌مگینی به‌رێگادا ده‌رۆیشت چونکه به هۆی به‌سیه‌تی خێزانکه‌ی کوره‌که‌ی ده‌گریا به‌لای مه‌لایه‌کی موسلمان تێپه‌ری که ناوی ئه‌حمه‌دی کوری میسکین بوو و عه‌زی کرد ( من هیلاکم و خێزانه‌که‌م و کوره‌که‌م وه‌خته له برسا بمرن ) ئه‌ویش وتی : دوام بکه‌وه به‌ره‌و ده‌ریا
وپێی فه‌رموو ( دوو ڕکات نوێژ بکه )) ئه‌ویش نوێژی کرد ، ئینجا پێفه‌رموو ( بلی بسم الله ) پاشان تۆره‌که‌ی هاویشت و ماسیه‌کی گه‌وره‌ی گرت پێی فه‌رموو ( بیفرۆشه و به‌پاره‌که‌ی خوارده‌مه‌نی بۆ خێزانه‌که‌ت بکره ) چوو له بازار فرۆشتی و دوو کولیره‌ی پێ کری یه‌کێکیان به گۆشت بوو ئه‌ویدیان کولێره‌ی به حه‌لوا بوو ، بریاری دا بچی به‌شی مه‌لای بدا رۆیشت بۆ لای مه‌لا و نانێکی دایه ئه‌و ، مه‌لاش پێی وت ( ئه‌گه‌ر خۆمان تێرکردایه ماسیه‌کی پێوه نه‌ده‌بوو ) واته : مه‌لایه‌که چاکه‌ی له ڕه‌های چاکه‌دا ده‌کردوو نرخی وه‌رنه‌ده‌گرت کولێره‌که‌ی دایه‌وه به پیاوه‌که و پێی فه‌رموو ( بۆ خۆت و خێزانه‌که‌ت به‌ره‌وه ) له رێگادا به‌ره‌و ماله‌وه توشی ئافره‌تێك بوو ئافره‌ته‌که له‌گه‌ل منداله‌که‌ی له برسان ده‌گریان ، چاویان بریه دوو کولیرهکهی ده‌ست پیاوه‌ک ، پیاوه‌که له خۆی پرسی ( ئه‌م ئافره‌ته و مانه‌که وه‌کو خێزانه‌که و کوره‌که‌ی منن ده‌گرین له برسان )) جا به کێیان بده‌م ؟؟
ته‌ماشای رووخساری ئافره‌ته‌که‌ی کرد ، ته‌حامولی دیتنی فرمێسکی له‌چاودا قه‌تیس ماوی نه‌کرد و پیی گوت (( دوو کولێره‌که به‌ره بۆ خۆت )) رووخساری ژنه‌که گه‌ش بوویه‌وه و کوره‌که‌ی دل خۆش بوو به‌غه‌م و په‌ژاره‌وه رێی گرته به‌ر چۆن خێزانه‌که‌ی و کوره‌که‌ی تێرنان بکا له‌کاتی رۆیشتندا گوێی له پیاوێك بوو بانگی ده‌کرد (( کێ ئه‌بوو نه‌سری سهیادم پیشان ده‌دا )) خه‌لك پێیان نیشان دا
ئه‌ویش گوتی ( باوکت بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر پاره‌ی به قه‌رز دابوومێ ، پاشان مرد و نه‌متوانی بیگه‌مێ ، فه‌رموو کوڕی خۆم ئه‌وا بیست هه‌زار درهه‌م پاره‌ی باوکت )) ئه‌بو نه‌سری سه‌یاد ده‌لێت بووم (( به دهولهمهترین که‌س و چه‌ندین خان به‌رم هه‌بوو ، ته‌نانه‌ت له هه‌زار درهه‌میش که‌مترم نه‌ده‌کرد خێر ، هه‌رچه‌ند جاری تا سوپاسگوزاری خوا بکه‌م خۆم پێ گه‌وره بوو چونکه زۆر چاکه‌م ده‌کرد )) شه‌وێکیان له‌خه‌ودا ته‌رازوو دانرا و بانکه‌رێك بانگی دا : ئه‌بوو نه‌سری سه‌یاد وه‌ره ده‌ی با چاکه و خراپه‌ت کێشانه بکه‌ین
ده‌لێ چاکه‌یان خسته تایه‌که‌وه و خراپه‌یان خسته تایه‌که‌ی تر خراپه‌کان گرانتر بوون ، گوتم : کوا ئه‌و ماله‌ی کردمه خێر و سه‌ده‌قه ؟؟
بینیم له ژێر هه‌ر هه‌زار ده‌رهه‌م سهدهقهیك شه‌هوه‌تێکی نه‌فسم یان سه‌رسام بوون به نه‌فسی تێدایه و وه‌ك و پاره‌چه په‌مۆیه‌ك وایه و هیچ قورسایی نیه خراپه‌کان گرانتر بوون منیش گریام و گوتم ( ئه‌ی هاوار چۆن نه‌جاتم ده‌بی ) بانگکرام و بیسم ده‌یگوت (( ئایا چی ماوه /؟ )) مهلائیکهتێکم گوێ لێ بوو ده‌یگوت ( به‌لی دوو له‌ته نانی ماوه )) دوو که‌ته نانه‌که‌یان خسته چاکه‌کانمه‌وه و دایگرت ، تاکو ته‌رازووی خێر و شه‌ڕم هاوسه‌نگ بووم ، ترسم لێ نیشت وا گوێم لێیه بانگکه‌رێك بانگ ده‌کا ( چی تری ماوه )) گوێم لێ بوو مهلائیکهتێك بوو (( شتێکی ماوه ) پێیان گوت ( به‌لی فرمێسکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی که دوونانهکی پێدابوو فرمێسکه‌کانیان انا ده‌تگوت به‌ردێکه تای ته‌رازووه‌کانی چاکه‌ی داگرته خواره‌وه )) منیش دلخۆش بووم گوێم له بانگده‌رێك بوو بوو ده‌یگوت (( چی تری ماوه ) )
پییان وت (( به‌لی خه‌نده لێوه‌که‌ی مانله بچکۆله‌که‌ی ماوه کاتێک دوو نانه‌که‌ت پییان دا )) ئینجا ته‌رازووی به‌لای چاکه‌کان کشایه‌وه گوێم لێ بوو بانگده‌رێک بانگی کرد وتی (( ئیتر نه‌جاتی بوو .... نه‌جاتی بوو ) لهخو خه‌به‌رم بووه ده‌مگوت ( ئه‌گه‌ر خۆمان تێرکردبایه ماسیه‌که‌ی پێوه نه‌ده‌بوو ))[/size]
[size=20]ئاماده‌کردنی one[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!