بابه‌ت: حیكمه‌ت وسوود ونهێنیه زانسته‌كانى رِۆژووى ئیسلام.
1-ڕۆژووگرتن هۆى ڕزگاربوونه له زۆرێك له ژه‌هره‌كانى له‌ش كه به‌هۆى ئه‌وخواردنانه‌وه دێن بۆ له‌ش كه مرۆڤ به ڕێژه‌یه‌كى زۆر ده‌یانخوات .
2- به‌ڕۆژوو بوون ڕزگار بوونه‌له چهوریهكان.
3- هۆكارێكى باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ڵه‌وى.
4- ڕۆژوو گرتن ده‌بێته‌هۆى نوێ بوونه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌ش به‌وه‌ش له‌ش چالاكترو ته‌ندروست تر ده‌بێت
5- تینوویه‌تى له كاتى ڕۆژوودا سودى ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاستهوخى هه‌یه ،چونكه تینویه‌تى له كاتى ڕۆژوودا توانا‌و چالاكى خڕۆكهكانى باشتر ده‌كات ،له‌ش ده‌پارێزێت له قورحه‌ى گه‌ده ،كارى گورچیله باشتر ده‌كات .
6-ڕۆژوو گرتن هێزى ژیرى و بیركردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت یاده‌وه‌ریش به‌هێز ده‌كات.
7-ڕۆژووگرتن تواناى ڕۆحى به‌هێز ده‌كات وه‌ك هه‌ستكردن به سۆز‌و خۆشه‌ویستى وهێزى لیكدانه‌وه.
8- ڕۆژووگرتن ده‌بێته هۆى باشتر كردنى هه‌سته‌كان به گشتى و هه‌ستى بیستن و بینین به تایبه‌تى تواناى بینین باشتر ده‌كات.
9-تواناى كۆ ئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش زیاتر ده‌كات .
-10ڕۆژووگرتن ده‌بێته هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى خوێن و به‌رهه‌م هێنانى خڕۆكه سووره‌كانى خوێن.
11- ڕۆژووگرتنى به‌رده‌وام كاریگه‌رى باشى هه‌یه له سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانى هه‌وكردنى شیوه ڕۆماتیزمى جومگه‌كان .
12ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى یان نه‌هێشتنى قورحه‌ى گه‌ده.
13-ڕۆژوو چالاكتروو گه‌نجترت ده‌كاته‌وه.
14- ڕێگایه‌كى ئاسانه بۆ واز هێنان له مه‌ى خواردنه‌وه‌و جگه‌ره كێشان.
-15ڕۆلێكى گه‌وره‌ى هه‌یه له چاره سه‌ركردنى نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كاندا.
16-ڕۆژووگرتن كارى كۆ ئه‌ندامى هه‌ناسه باشتر ده‌كات و زیانه‌كانى نه‌خۆشى هه‌ناسه كه‌م ده‌كاته‌وه.
سةرچاوه www.quran-kurd.com