1

بابه‌ت: جیرۆكی قه‌ڵه‌م دار

* جیرۆكی قه‌ڵه‌م دار .

مناڵێكی بجكۆلانه‌ سه‌یرى ده‌ستی بابیرى ئه‌كرد كه‌وا خه‌ریكی نامه‌ نووسین بوو ، باشان برسیارى كرد :
سه‌باره‌ت به‌ ئیش و كاره‌كانی خۆمان ئه‌نووسی ؟ سه‌باره‌ت به‌ من ئه‌نووسی ؟
بابیره‌ ده‌ستی له‌ نووسینه‌كه‌ هه‌ڵكرت و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كردوو به‌ نه‌وه‌كه‌ى ووت :
ڕاسته‌ ده‌رباره‌ى تۆ ئه‌نووسم به‌ڵام له‌وه‌ كرنك تر سه‌باره‌ت به‌ نووسینه‌كانم سه‌باره‌ت به‌ خوودى بێنووسه‌كه‌یه‌ ،
ده‌مه‌وێت كاتێك كه‌وره‌ بووى وه‌ك ئه‌م بێنووسه‌ داره‌ بیت .
مناڵه‌كه‌ سه‌یرێكی بێنووسه‌كه‌ى كردوو شتێكی جیاوازى له‌م بێنووسه‌ له‌ كه‌ڵ بێنووسه‌كانی تردا نه‌دى
مناڵه‌كه‌ ووتی ئه‌وه‌ وه‌كو هه‌مان بێنووسه‌كانی تره‌ ؟
بابیره‌ ووتی : به‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ى تۆ جۆن ته‌ماشاى ئه‌كه‌ى و درێزه‌ى دایه‌و ووتی :
له‌م بێنووسه‌دا 5 تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه‌ ئه‌كه‌ر به‌ ده‌ستیان بێنی ، تا دوا ساته‌كانی زیانت به‌ ئارامی زیان ئه‌به‌یته‌ سه‌ر

تایبه‌تمه‌ندى یه‌كه‌م :
ئه‌توانی كارى كه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ى به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ت له‌ بیر بجێت كه‌وا بێویستت به‌ ده‌ستێكه‌ جووڵه‌ت بێ بكاو ڕێنمونیت بكات
ناوى ئه‌و ده‌سته‌ خودایه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ ئاراسته‌ت ئه‌كاو ڕێكات بیشان ئه‌دات وه‌ك جۆن ئه‌و بێنوسه‌ بێویستی به‌ ده‌ستێكه‌ تا بیجوڵێنێ و
رێكاى بیشان بده‌یت و بێى بڵێ ى جی بنووسێ .

تایبه‌تمه‌ندى دووه‌م
كاتێ ده‌نووسی و ده‌بینی نوكه‌كه‌ى خه‌ریكه‌ ته‌واو ئه‌بێ ئه‌بێ ده‌ست هه‌ڵكرى و قه‌ڵه‌م دایه‌ن هه‌ڵكرى و
بێنووسه‌كه‌ى تێبكه‌یت و بایده‌یت و نووكه‌كه‌ى تیز كه‌یته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ وا ئه‌كا بێنووسه‌كه‌ كه‌مێك ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت بكێشێت
به‌ڵام له‌ كۆتاییدا نووكه‌كه‌ى تیز ئه‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ بێویسته‌ تۆش كه‌مێك ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت بكێشی جونكه‌ ئه‌و ڕه‌نج و زه‌حمه‌ته‌ وات لێ ئه‌كات مرۆفێكی باشت لێ ده‌ركه‌وێ .

تایبه‌تمه‌ندى سێ یه‌م :
بێنووسی دار ڕێكه‌ ئه‌دات به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌وا ئه‌یكات خه‌تكوزێنه‌وه‌ بیسڕێته‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ى بۆ ڕاست كاته‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ى نه‌هێڵێ ،
ئه‌وه‌ بزانه‌ ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كارێكی باشه‌ ، جونكه‌ له‌ كۆتاییدا خۆت له‌ ڕێكه‌یه‌كی ڕاستدا ئه‌بینیته‌وه‌ .

تایبه‌تمه‌ندى جواره‌م :
ڕوواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌ یان ئه‌و ڕه‌نكه‌ى قه‌ڵه‌م داره‌كه‌ كرنك نیه‌ ، به‌ڵكو ئه‌و كرانیته‌
یان خه‌ڵوزه‌كه‌ى ناوه‌وه‌ كرنكه‌ جونكه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ هێڵه‌كان بۆ تۆ دیارى ئه‌كات و جاك و خرابی ئه‌و ماده‌یه‌
ئه‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى هێڵه‌كان تۆخ یان كاڵ بنووسرێن بۆیه‌ ئه‌بێت هه‌میشه‌ ئاكات له‌ دیوى ناوه‌وه‌ى خۆت بێت .

تایبه‌تمه‌ندى بێنجه‌م :
نووسینی بێنووسه‌كه‌ هه‌میشه‌ شوێنه‌وارێك له‌ دواى خۆى به‌ جێ دێڵێ ، ئه‌وه‌ بزانه‌ هه‌ر ئیشێك كه‌وا له‌ ڕۆزانه‌دا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ى
ئه‌نجامێك له‌ دواى خۆى به‌ جێ دێڵێ هه‌وڵ بده‌ هه‌ركارێك كه‌وا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ى هوشیاربه‌و بزانه‌ جی ئه‌كه‌یت .

وه‌ركێڕانی له‌ فارسی یه‌وه‌ / شه‌هاب
facebook

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: جیرۆكی قه‌ڵه‌م دار

ماندونه‌بی كاكه‌ ڕزگارده‌سته‌كانت خۆش بۆدانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سوده‌ سه‌ركه‌وتووبیت

3

وه‌ڵام: جیرۆكی قه‌ڵه‌م دار

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆشبێت

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

4

وه‌ڵام: جیرۆكی قه‌ڵه‌م دار

تایبه‌تمه‌ندى سێ یه‌م :
بێنووسی دار ڕێكه‌ ئه‌دات به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌وا ئه‌یكات خه‌تكوزێنه‌وه‌ بیسڕێته‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ى بۆ ڕاست كاته‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ى نه‌هێڵێ ،
ئه‌وه‌ بزانه‌ ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كارێكی باشه‌ ، جونكه‌ له‌ كۆتاییدا خۆت له‌ ڕێكه‌یه‌كی ڕاستدا ئه‌بینیته‌وه‌ .

بابەتەکی زۆر جوانە

بەردەوامبە برالە:D

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .