بابهت: سوعبەتێک لەنێوان پێغەمبەر (ص) و ئیمامی عەلی
سوعبەتێک لەنێوان پێغەمبەر (ص) و ئیمامی عەلی
ئیسلام بۆ ھەمووان- رۆژێک پێغەمبەر (ص) و ئیمامی عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب بەیەکەوە دانیشتبوون و قەسپیان دەخوارد، ئیمامی عەلی حەزی کرد کە سوعبەتێک لەگەڵ پێغەمبەر (ص) دا بکات، بۆیە ھەر قەسپێکی دەخوارد ناوکەکەی لە پێش پێغەمبەر (ص) دادەنا..عەلە ئەساس پێغەمبەر (ص) خواردوویەتی، ھەتا ھەموو قەسپەکەیان خوارد، کە تەواوبوون ئیمامی عەلی بە پێغەمبەر (ص)ی گوت: بەڕاستی عەجیبە پێغەمبەری خودا ئەوە ئەو ھەموو قەسپەت خواردووە؟ بەڕاستی عەجیبە!! پێغەمبەریش (ص) بە ئیمامی عەلی گوت: ئەوە عەجیب نییە من ئەوەندە قەسپەم خواردووە، بەڵکو ئەوە عەجیبە پیاو ھەیە قەسپی بە ناوکەوە دەخوا.
سەڵاواتێک لەسەر پێغەمبەری خودا لێبدە: اللھم صل علی محمد و علی الە و صحبە وسلم
[/center]