بابه‌ت: بۆ کچه کوردێکی شه‌رمن . . .
(بۆ کچه کوردێکی شه‌رمن)
من عاشقم ، عاشقی کچێک
ئه‌و ده‌ڵێ عه‌شق تاوانه !
له‌و کاته‌وه‌ی خۆشم ئه‌وێت
دڵم پڕ له ئێش و ژانه
به من ناڵێت ڕازی دڵی
خۆ ئه‌زانم خۆشی ئه‌وێم
گه‌ر وا نه‌بێت ، ئه‌ی چۆن به دڵ
ئه‌و له کوێ بێت منیش له‌وێم؟
ئه‌زانم تۆ کچه کوردی ،
دڵت پڕ له ناز و شه‌رمه
به‌ڵام چیبکه‌م ئارام ناگرم؟
گڕی عه‌شقم یه‌کجار گه‌رمه
شه‌رم مه‌که ، که‌ی بیستوته
له عه‌شقدا شه‌رم هه‌بێت؟
که‌ی ڕه‌وایه ڕازی دڵ و
قسه‌ی ده‌مت وه‌ک یه‌ک نه‌بێت؟
وه‌ره هه‌ر به‌و ناز و شه‌رمه
ڕازی دڵــــت بدرکێنه
له ئاسمانی خۆشه‌ویستی
خۆری عه‌شقت بۆم هه‌ڵبێنه
سه‌هه‌ند
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !