بابهت: بەشێکی تر لە قهسیدهی '' ئێستا کچێک نیشتمانمه ''
بەشێکی تر لە قهسیدهی '' ئێستا کچێک نیشتمانمه ''
بەیانیت باش
من ناوم (كەڵەشێر)ەو خەڵكی مەڵكەندیم
چەندین ساڵە پاسەوانم و بەیانیان زویش
...بۆ ئەم گەڕەكە ئەخوێنم، لەمێژووی
راپەڕیویشدا تەتەر بووم و چەندین نامەی
نهێنیم لێرەوە گەینادۆتە ئەشكەوتەكان
بەڵام ئێستا دەنگم نووساوەو تووتیەكی دكتۆر
پێی وتم: لە گەرووتا گرێیەك دروست بووە، چارەسەرت لەدەرەوەیە.
منیش چەندین سكاڵانامەم گەیاندە كەڵەشێرە گەورەكان.
كەچی سەیر ئەوەبوو دوێنێ دكتۆرە توتییەكە پێی وتم: نەگبەت تۆ وادیارە ئاگات لەهیچ نییە، بەر لە چەند رۆژێك لەجێگەی تۆ
مریشكێكی
ساغ و سەلیم و جوانیان نارد بۆ هەندەران.
sherjo bekas
[/center]