بابه‌ت: سوودى ڕۆژوو بۆ دڵ و خوێن...
١٠% ئه‌و خوێنه‌ى دڵ پاڵى ده‌دات بۆ به‌شه‌کانى له‌ش به‌ته‌نها بۆ ده‌زگاى هه‌رس ده‌چێت بۆ ئه‌نجامدانى کردارى هه‌رسکردن ، له کاتى به‌ڕۆژووبوون ده‌زگاى هه‌رس ئه‌م ڕێژه‌یه‌ى ناوێت و ڕێژه‌که زۆر که‌م ده‌بێته‌وه ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت دڵ کارێکى گه‌وره‌ى له ئه‌ستۆ نامێنێت و تا ڕادده‌یه‌ک پشوو ده‌دات.
له‌لایه‌کى تر به‌هۆى سوتانى به‌شێک له چه‌ورى ههڵگیراوى ناو له‌ش
به هۆى به‌ڕۆژوو بوون ڕێژه‌ى کۆلیسترۆلى خراپی ناوخوێن که‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌م چه‌وریه‌ش کۆلیسترۆلى خراپی ناوخوێن:
١- له سه‌ر دیوارى خوێن ده‌نیشێت و دیوارى خوێنبه‌ره‌کان ته‌سک ده‌کاته‌وه.
٢- دیوارى خوێنبه‌ره‌کان ڕه‌ق ده‌کات
٣- په‌ستانى خوێن به‌رز ده‌کاته‌وه
٤- خوێن ده‌مه‌یه‌نێت و دڵ و مێشک و به‌شه‌کانى له‌ش توشى جه‌ڵته ده‌کات. سه‌رچاوه www.quran-kurd.com