بابه‌ت: رسول الله (ص)
رسول الله (ص)
به‌جێ پێی تۆیه شاد و ڕوو سووری به‌ر دیوانی خودام
په‌یامی تۆ له‌ناو ده‌ستما گه‌وره‌م ئه‌کا رسول الله
ئێره‌م باخ و ئه‌وێم ناوه چییه سیحری صه‌لاواتت
به من ناشێ فیرده‌وسی ئه‌و تکای تۆیه رسول الله
ئه‌گه‌ر باڵای شه‌هامه‌تت بهێنمه ڕۆحی دنیاوه
هیچ ئه‌وینێ بۆ شانازی ژین نامێنێ رسول الله
هه‌رکه‌سێ بێ له توڕه‌یی خۆی نه‌بورێ تۆ ناناسێ
تۆی له باران نه‌رمتر و ئارامتری رسول الله
نامۆیه پێم که‌سێ تۆ سه‌رداری بی شه‌ڕ بناسێ
تۆ ئاشتی بووی ناسنامه‌که‌ت سپی سپی رسول الله
ئه‌م هۆنراوه‌یه کراوه به سرود و هونه‌رمه‌ندی ئازیز
ئه‌حمه‌د کریم وتویه‌تی
له‌به‌ر ئه‌وه تائێستا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه له مه‌کۆ و یانه‌کاندا
ویستم له‌م یانه جوانه‌دا بۆ یه‌که‌م جار بڵاو ببێته‌وه
بیلال هه‌ڵه‌بجه‌یی