بابه‌ت: یانه‌ی دهۆك به‌فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك مۆرده‌كات
(PNA)-به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی تیپه‌كه‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك به‌فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك مۆرده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا سه‌میر به‌رواری به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك گوتی: دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی دهۆك له وه‌رزی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامه‌كانی وه‌كو پێویست نه‌بوو، ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی دهۆك شاندێكی پێكهینا بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان مۆربكات ئه‌م شانده ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له شاری به‌غداد-ن بۆ مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌میر به‌رواری گوتی: تا ئێستا گرێبسهتهمان له‌گه‌ڵ یاریزانان فه‌یسه‌ڵ جاسم و حوسێن كه‌ریم و گۆڵچی عه‌لا كاتع له یانه‌ی نه‌جه‌ف و ئوسامه عه‌لی له یانه‌ی زه‌ورا و عه‌لی عهبدولزیاب له یانه‌ی نه‌فتی میسان و موراد گه‌ردی مۆركردووه و به‌نیازین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی تریش مۆربكه‌ین له رۆژانی داهاتوو ناوی ئه‌م یاریزانانه ئاشكرا ده‌كه‌ین.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌میر به‌رواری گوتی: له‌م چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن و یانه‌ی فهیسلی ئه‌نس حاجی مۆردهكهین بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو وه‌كو یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر یاری بكات له یانه‌كه‌مان.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]