بابه‌ت: ڕۆژی سێیه‌مى ڕه‌مه‌زان ... هه‌ر كه‌سه‌و بزانێت چۆنه ...
ڕۆژی سێیه‌مى ڕه‌مه‌زان ... هه‌ر كه‌سه‌و بزانێت چۆنه ...
(عومه‌رى كورِى عه‌بدولعه‌زیز) نامه‌یه‌ى نووسى بۆ (حه‌سه‌نى بهسرى) كهكردارى دونیا‌و قیامه‌تى بۆ كۆبكاته‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه‌و فه‌رمووى: دونیا خه‌وه، قیامه‌ت ووریا بوونه‌وه‌یه، مردن له‌به‌ینى هه‌ردووكیاندایه، ئێمه لهخهوێكى زۆر قورسداین.
* هه‌ر كه‌س له‌نه‌فسى خۆى به‌رپرسیارى بێت قازانج ئه‌كات.
...* هه‌ر كه‌س بێ ئاگابێت زیان به‌خشه.
* هه‌ر كه‌س بیر له‌پاشه رِۆژ بكاته‌وه سه‌رفرازه.
* هه‌ر كه‌س به‌گوێى ئاره‌زووى خۆى بكات گومرِاو سه‌رگه‌ردانه.
* هه‌ر كه‌س حیلمى هه‌بێت ده‌وڵه‌مه‌نده.
* هه‌ر كه‌س له‌خوا بترسێ سه‌لامه‌ته.
* هه‌ر كه‌س په‌ندو ئاكۆژگارى وه‌ربگرێ ئه‌وه سه‌ركه‌وتووه.
* هه‌ر كه‌س خۆگربێت له‌شت تێ ئه‌گات.
* هه‌ر كه‌س بیر بكاته‌وه زانایى ده‌ست ئه‌كه‌وێت.
* هه‌ركه‌س زانا بێت ئیش ئه‌كات.
* ئه‌گه‌ر خراپه‌ت كرد لێى په‌شیمان به‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر بوویته‌وه ته‌واو لهدڵتى هه‌ڵكه‌نه.
* ئه‌گه‌ر هاورِێكهت له‌خۆت گه‌وره‌تر بوو ئه‌وه بهرِێزهوه له‌گه‌ڵیا هه‌ڵس و كه‌وت بكه.
* ئه‌گه‌ر له‌ته‌مه‌نى خۆتدا بوو له‌گه‌ڵیا به‌وه‌فا بوو.
* ئه‌گه‌ر زانابوو هه‌میشه لهخزمهتكردنیدا به.
* ئه‌گه‌ر نه‌زان بوو ئه‌وه بهژیرى و سیاسه‌ت له‌گه‌ڵیدا بجوڵێره‌وه.
* ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو بهزوهدو قه‌ناعه‌ت له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵسه.
* ئه‌گه‌ر فه‌قیربوو له‌گه‌ڵیدا به‌خشنده‌به.Bêhtir Bibîne...
[/center]