1

بابه‌ت: به‌ سه‌ ر بڕینی که‌ڵه‌ شێرێ کێشه‌ نێوان دو خێزان کۆتای هات

له‌ شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ری ڕۆژئاوای شـاری موسڵ که‌ڵه‌شێـرێـک کێشه‌ له‌ نێوان دوو خانه‌واده‌ دروسـت‌ده‌کات. دواتر کێشه‌که‌ به‌ سه‌ربڕینی ئه‌و که‌ڵه‌شێره‌ کۆتایی‌ پـێدێت.

مولازم غێدان ئه‌فسه‌ری بنکه‌ی پـۆلیسی گه‌ڕه‌کی سه‌رای شـاری ته‌له‌عفه‌ر به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا هاوڵاتیـیه‌ک به‌ ناوی باسم خه‌ڵه‌ف له‌ بنکه‌که‌یان سـکاڵای له‌سه‌ر عه‌لی خاوه‌ن که‌ڵه‌شێرێـک تۆمارکرد، چونکه‌ ماوه‌یه‌که‌ که‌ڵه‌شێره‌که‌ی چه‌ندین جار په‌لاماری منداڵه‌کانی ئه‌وی داوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ترسـاندنی منداڵه‌کانی ئه‌و و دراوسێـکانیشی.

باسم خه‌ڵه‌ف رایگه‌یاندبوو چه‌ند جارێـک خاوه‌ن که‌ڵه‌شێـره‌که‌ی ئاگادارکردووه‌ته‌وه‌ که‌ سـنوورێـک بۆ ڕه‌فتاره‌کانی که‌ڵه‌شێره‌که‌ی دابنێت، که‌چی ئه‌و هیچ ڕێوشوێنێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌گرتبووه‌به‌ر. هه‌ر بۆیش چه‌ند جارێـک شه‌ڕه‌ بۆکس و ده‌مه‌ قاڵێ له‌ نێوانیاندا ڕووی داوه‌. هه‌تا دوا جار خه‌ڵه‌ف سـکاڵای له‌سه‌ر خاوه‌ن که‌ڵه‌شێره‌که‌ له‌ بنکه‌ی پـۆلیسی سه‌رای ته‌له‌عفه‌ر تۆمارکرد و نیازیشی بوو سـکاڵاکه‌ی بگه‌یه‌نێته‌ دادوه‌ر.

به‌ڵام مولازم غێدان ئه‌فسه‌ری بنکه‌ی پـۆلیس وتی من هه‌ردوو لام بانگهێشـت‌ کرد و داوام لێـکردن که‌وا کێشه‌کانیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌ ” من داوام کرد که‌وا که‌ڵه‌شێره‌که‌ بهێنرێته‌ بنکه‌که‌ و له‌ به‌رده‌م هه‌مووان سه‌ربـبڕێت و کێشه‌که‌ کۆتایی پـێبێت. دوا جار باسم خه‌ڵه‌ف و عه‌لی به‌م پـێشـنیاره‌که‌ ڕازی بوون”.

مولازم غێدان ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه‌ که‌وا ڕۆژی دواتر هه‌ر یه‌که‌ له‌ باسم خه‌ڵه‌ف و عه‌لی که‌ڵه‌شێره‌که‌یان هێنایه‌ بنکه‌ و هه‌ر له‌وێ سه‌ریانبڕی و نیوه‌ڕۆش هه‌موویان پـێـکه‌وه‌ گۆشـته‌که‌یان خوارد.

غێدان ڕاشگه‌یاند به‌ سه‌ربڕینی ئه‌و که‌ڵه‌شێره‌ و نێوه‌ڕۆخوانه‌که‌ی پـێـکه‌وه‌ کاتێـکی خۆشیان له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌سه‌ربرد و په‌یوه‌ندی پـته‌و و دۆسـتایه‌تی له‌ نێوان عه‌لی و باسم خه‌ڵه‌ف دروسـتبوو.
http://a1.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc6/229736_181525685247445_100001700453773_458692_4318157_n.jpg

به‌هاری كوردان