1

بابه‌ت: ڕومادی2-5هه‌ولێر:قه‌ڵای هۆلاکۆ به‌زێن به‌شایسته‌یی خۆی گه‌یاندهیاری کۆتایی

ڕومادی 2-5 هه‌ولێر : قه‌ڵای هۆلاکۆ به‌زێن به‌ شایسته‌یی خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی و ڕوبه‌ڕووی “زه‌وڕا” ده‌بێته‌وه‌
یانه‌ی هه‌ولێر تووانی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ و گرینگ به‌ده‌ست بهینێت و خۆیبه‌گه‌یه‌نێته‌ یاری کۆتایی خوولی نایابی عێڕاق دوای ئه‌وه‌ی یاریه‌که‌ی له‌ یانه‌ی ڕوومادی برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی پێنچ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دووگۆڵ ،

له‌سه‌ر یاریگای دووه‌می ڕومادی له‌ شاری به‌غداد هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و ڕومادی به‌یه‌ک گه‌یشتن و بۆ جارێکی دیکه‌ که‌ناڵی عێڕاقیه‌ سپۆرت چاوی به‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی یانه‌ کوردیه‌کان هه‌ڵنه‌هات و یاریه‌که‌ی نه‌گواسته‌وه‌ ،

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریه‌ ـدا به‌ پێکهاته‌یه‌کی تۆکمه‌ دابه‌زی و پینچ گۆڵیان له‌ تۆڕی ڕومادی تۆمار کرد ، یاریزان و گۆڵکاری خوولی عێراقی لووئه‌ی سه‌ڵای دووگۆڵی تۆمار کرد و کۆی گۆڵه‌کانی به‌رز کرده‌وه‌ بۆ 17 گۆڵ و موسلیم موباره‌ک گۆڵێکی تۆمار کرد و سه‌عد عه‌بدالئه‌میر دووگۆڵه‌که‌ی دیکه‌ی تۆمار کرد ،

یاری کۆتایی خولی نایاب له‌ نێوان هه‌وڵێر و زه‌ورا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ 15 ئه‌م مانگه‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: ڕومادی2-5هه‌ولێر:قه‌ڵای هۆلاکۆ به‌زێن به‌شایسته‌یی خۆی گه‌یاندهیاری کۆتایی

سه‌رکه‌وتن بۆ يانه‌که‌مان

ده‌ست خۆش.

3

وه‌ڵام: ڕومادی2-5هه‌ولێر:قه‌ڵای هۆلاکۆ به‌زێن به‌شایسته‌یی خۆی گه‌یاندهیاری کۆتایی

تازە لە بازار بووم ئاهەنگەکی خۆشیان گێرا بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی هەولێر

دەست خۆش

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .