بابه‌ت: < پشكۆی ئه‌شق >
[size=24](( پشكۆی ئه‌شق ))[/size]
[size=16]با ویژادانت ئاسوده بێ
ئه‌مه یه‌كه‌م نسكۆ نییه
توشم ده‌بێ.
زۆر جاری تر
له ناكاو به‌جێیان هێشتووم،
زۆر جاری تر
فرمێسك به‌رچاوی لێڵ كردووم.
زۆر جاری تر
لاپه‌ڕه‌ی هه‌ستیان ژاكاندووم
زۆر جاری تر
گوڵدانی دڵیان شكاندووم.
تاڵاوی زۆر گلانی ترم نۆشیوه،
زۆر جاری تر
تێكشكانی خۆمم دیوه.
زۆر جاری تر
ته‌رمی هیوام
ده‌ست نه‌یارانم كه‌وتووه،
زۆر جاری تر
شكۆمیان پێشێل كردووه.
له‌تۆ زیز نیم،
له خۆم توڕه‌م
شین بۆ دڵسافی خۆم ده‌كه‌م
زۆر جاری تر په‌نجه‌ی ڕۆحم
به پشكۆی ئه‌شقا چزاوه،
كه‌چی هه‌ر ده‌ستی بۆ ده‌به‌م.[/size]
2003.08.14
حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
ل38