بابهت: رۆناڵدۆ نازناوی جوانترین (کەر)ی بەدەست نەھێنا!
رۆناڵدۆ نازناوی جوانترین (کەر)ی بەدەست نەھێنا!
ئیسلام بۆ ھەمووان- لە وڵاتی مەغریب نۆیەمین ڤیستیڤاڵی ھەڵبژاردنی جوانترین (کەر) بەڕێوەچوو، لەم ڤیستیڤاڵەدا کەرێک بەناوی (بیوز) نازناوی جوانترین کەری ساڵی بەدەست ھێنا. شایانی باسە ھەر لەم ڤیستیڤاڵەدا کەرێک بەناوی (رۆناڵدۆ) بەشداری لەم ڤیستیڤاڵەدا کردبوو، بەڵام رۆناڵدۆی کەر ھیچی بە ھیچ نەکرد! بەڵکو (بیوز) نازناوی جوانترین کەری ساڵی بەدەست ھێنا و خەڵاتیش کرا، خەڵاتەکەش بریتیی بوو لە ٣١٥ دۆلار. (توانجی ماڵپەڕ: ھەقە بۆی بە کا بدەن).
[/center]