1

بابه‌ت: تادةتوانن بيبكةنن

پیره‌ژنێك هه‌موو ددانه‌كانی ده‌كێشێت دانه‌یه‌كیان نه‌بیت لێی ئه‌پرسن ئه‌و دانه‌یه‌ت بۆ نه‌كێشاوه‌ ئه‌ویش ده‌ڵێت بۆ گرتنی عاباكه‌م...
*******************
كابرایه‌كی كریكار دوو بلۆك ئه‌خاته‌ سه‌رشانی بۆ وه‌ستاكه‌ی ده‌بات وه‌ستا كه‌شی ده‌ڵێت بۆ به‌ عه‌ره‌بانه‌ نایهێنی ،ئه‌ویش ده‌ڵی دوێنێ به‌ عه‌ره‌بانه‌ هێنام تایه‌ی عه‌ره‌بانه‌كه‌ ئازاری پشتی ئه‌دام
ههههههههههههههههههه عه‌ره‌بانه‌كه‌ی كۆڵ كردبوو
***************************
كوڕه‌ پرسیاری له‌ باوكی كرد باوكه‌ وڵاخه‌كانیش هاوسه‌ر گیری ئه‌كه‌ن ،باوكه‌ش وتی ڕۆڵه‌ ته‌نها وڵاخه‌كان هاوسه‌ر گیری ئه‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ ڕێزی من بۆهه‌موو هاوسه‌ره‌كان و ئه‌وانه‌ش به‌ته‌مان
*********************************
پرسیار له‌كابرایه‌ك ئه‌كه‌ن كه‌ئیشی چیه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت پۆلیسی نهێنی ناوی ئیشه‌كه‌ی خۆی ناڵێت....
******************************
كوڕێك ده‌ڵێت باوكه‌ په‌نكه‌ سه‌قفیه‌كه‌مان سوتا ،باوكه‌ش ده‌ڵێ ئێمه‌ 15كه‌س له‌ژێریدا ئه‌خه‌وین هه‌ر ده‌سوتێ..
*************************************
ڕۆژێك كابرایه‌ك پرته‌قاڵ به‌توێكه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌خوات ده‌ڵێن بۆ وا ده‌یخۆیت پكی بكه‌ ،ئه‌ویش ده‌ڵێ من ده‌زانم ناوه‌كه‌ی چی تێدایه‌ بۆ پاكی بكه‌م
*****************************
كابرایه‌ك بزمارێك ئه‌چێته‌پێیدا ناوێرێت ده‌ری بكات به‌ چه‌كوش لاری ئه‌كاته‌وه‌..
*************************
كچێك ده‌چێته‌ لای مه‌لاو ده‌ڵێت مامۆستا من هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر ئاوێنه‌دا به‌خۆم ده‌ڵێم زۆر جوانم ..ئایا تاوان ده‌كه‌م؟مامۆستاكه‌ش ده‌ڵێت نا كچه‌كه‌م درۆ ده‌كه‌یت هههههههههههههه
*******************************
ئه‌یانه‌وێت كه‌سێك له‌ دار بده‌ن ئه‌ڵێن ئاخرین ئاره‌زووت چیه‌ ؟ئه‌ویش ده‌ڵێت له‌دارم به‌ن
****************************
كابرایه‌ك شه‌و خه‌و ده‌بینێ وا ده‌زانێ گه‌وره‌ترین نانی جیهانی خواردووه‌
به‌یانی له‌ خه‌و هه‌ڵئه‌سێت ته‌ماشا ده‌كات لێفه‌كه‌ی دیار نه‌ماوه‌
******************************************
به‌كابرایه‌ك ده‌ڵێن سێ ناو بڵێ به‌(خ) ده‌ست پێ بكات ده‌ڵێ (خه‌سره‌و)(خۆم)(خوا عافووی كات باوكم)
********************************
كابرایه‌ك له‌په‌نای چاڵێكه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ هه‌ر ده‌ڵێ سیازده‌ سیازده‌ سیازده‌
كابرایه‌كیش ده‌ڵێ كاكه‌ ئه‌وه‌ چی ده‌كه‌یت ئه‌ویش یه‌خه‌ی ده‌گرێت ده‌یخاته‌ چاڵه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت چوارده‌ چوارده‌ چوارده‌
*********************************
سێ نه‌فه‌ر ده‌ڕۆن بۆ دزی له‌ناكاو ساحێب ماڵه‌كه‌ دێته‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌و ده‌چێته‌ گوێنێیه‌كه‌وه‌ كابرای ساحێب ماڵ شه‌قێك له‌گونێی یه‌كه‌م ده‌دات كابرای دز ده‌نگی گوێزی لێ دێت،شه‌ق له‌دووه‌م ده‌دات ده‌نگی نانه‌ ڕه‌قی لێ دێت،له‌سێیه‌م ده‌دات ده‌نگی لێوه‌ نایه‌ به‌شه‌ق تێی به‌ر ئه‌بێت كابرای دز دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت ئارده‌ ئارده‌ ئارد كه‌ی ده‌نگی هه‌یه‌....

ده خوازم شایه نی ئه وه بووبن که خه نده بخاته سه رلێوه کانتان

sarchawa:::frmeskekan

2

وه‌ڵام: تادةتوانن بيبكةنن

ده‌ست خۆش

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

3

وه‌ڵام: تادةتوانن بيبكةنن

********************************
كابرایه‌ك له‌په‌نای چاڵێكه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ هه‌ر ده‌ڵێ سیازده‌ سیازده‌ سیازده‌
كابرایه‌كیش ده‌ڵێ كاكه‌ ئه‌وه‌ چی ده‌كه‌یت ئه‌ویش یه‌خه‌ی ده‌گرێت ده‌یخاته‌ چاڵه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت چوارده‌ چوارده‌ چوارده‌
*********************************

هههههههههههه ئەوە بە قوەت بوو

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: تادةتوانن بيبكةنن

هاهاهاهاده ست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: تادةتوانن بيبكةنن

darbaz soz نووسی:

سێ نه‌فه‌ر ده‌ڕۆن بۆ دزی له‌ناكاو ساحێب ماڵه‌كه‌ دێته‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌و ده‌چێته‌ گوێنێیه‌كه‌وه‌ كابرای ساحێب ماڵ شه‌قێك له‌گونێی یه‌كه‌م ده‌دات كابرای دز ده‌نگی گوێزی لێ دێت،شه‌ق له‌دووه‌م ده‌دات ده‌نگی نانه‌ ڕه‌قی لێ دێت،له‌سێیه‌م ده‌دات ده‌نگی لێوه‌ نایه‌ به‌شه‌ق تێی به‌ر ئه‌بێت كابرای دز دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت ئارده‌ ئارده‌ ئارد كه‌ی ده‌نگی هه‌یه‌....
sarchawa:::frmeskekan

ده‌ سته‌ كانت خۆ ش ئه‌ یان زۆر خۆش بوو