1

بابه‌ت: اعجازی زانستی له‌ وتنی الله

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : یه‌كێك له‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ى كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ تێدا بوه‌ستێت و بیرى لێبكاته‌وه‌ نیشانه‌ و به‌ڵگه‌ و موعجیزاتى خواى په‌روه‌ردگاره‌ ، كه‌ له‌ خودى مرۆڤ و زه‌وى و ئاسمانه‌كان و شتى تر به‌دى ده‌كرێن ، ته‌نانه‌ت ناوى زاتى ( الله ) یش بێ موعجزه‌ نیه‌ ئه‌وه‌تا زاناى هۆله‌ندى ( ڤان دیر هۆڤین ) سه‌لماندوویه‌تى كه‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌تایبه‌تى پیتى ( الهاء ) له‌ ووشه‌ى ( الله ) چاره‌سه‌ركارى گرانترین نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانه‌ و ئارامى ده‌به‌خشى به‌ مێشك . هه‌روه‌ها رِوونى كرده‌وه‌ كه‌ ووشه‌ى ( الله ) به‌ پێنج پیته‌كه‌یه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كى سه‌رسوورِهێنه‌رى هه‌یه‌ ، و زۆریش گه‌وره‌تره‌ له‌ تواناى بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ به‌چه‌ند پله‌یه‌ك ، له‌كاتى ووتنى پیتى ( الألف ) كه‌ به‌رامبه‌ر پیتى ( A ) ى هۆله‌ندیه‌ كه‌ له‌سه‌رووى سنگه‌وه‌ ده‌رده‌چێت ، كه‌ سه‌ره‌تاى گێرِانه‌وه‌ى بارى ئاسایى هه‌ناسه‌دانه‌ ، دواى ئه‌ویش پیتى ( اللام ) دێت ده‌بێته‌ هۆى هێمن بوونه‌وه‌ و بێ ده‌نگى بۆ ماوه‌ى چركه‌یه‌ك ، ئه‌مه‌ش بۆ ووتنى به‌هێزترین پیت كه‌ ( الهاء ) ى عه‌ره‌بیه‌ ، كه‌ زۆر له‌ پیتى ( H ) هۆله‌ندى ده‌چێت و لێدانى دڵ رِێك ده‌خات ، دوا ووته‌ى پرۆفیسۆر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى و مێشك و نه‌خۆشى تر ده‌بێت به‌ ووتنى ووشه‌ى ( الله ) له‌ نێوان ( 100 ـ 1000 ) ئارام ده‌بێته‌وه‌ و چاك ده‌بێت ، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكى خایاندووه‌ .
پاكى و بێگه‌ردى و گه‌وره‌یى بۆ ( الله ) ، ئه‌مه‌ نابێت به‌ نامۆ بزانرێت له‌لاى موسڵمانان چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فرمووێت :[ الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّهِ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ > ( الرعد : 28 ) ، واته‌ : برِواداران ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌ یاد و زیكرى خوا دڵه‌كانیان ئارام ده‌بێت ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دڵه‌كان به‌ یاد و زیكرى خوا ئارام ده‌بن . جا موسوڵمانى خواناس ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ى له‌ ووته‌كانى رِۆژانه‌ت ده‌بینیت ئایینه‌كه‌ت واى فێركردووى كه‌ ئه‌م ووشه‌یه‌ زۆر دوباره‌ بكه‌یته‌وه‌ ، بۆ نموونه‌ ئایا له‌كاتى بینینى دیمه‌نێكى جوان چى ده‌لێیت ؟ بێ گومان ( الله ) یان ( ما شاء الله ) ، وه‌ ئاشكراشه‌ زۆربه‌ى زیكره‌كان یان هه‌موویان وشه‌ى ( الله ) یان تێدایه‌ كه‌واته‌ ناوى جوانى ( الله ) مرۆڤ به‌خته‌وه‌ر ده‌كات ، ده‌ى دڵ و ده‌روونى خۆت شادومان و زیندوو بكه‌ره‌وه‌ به‌ زیكرى خوا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه‌ به‌ زیندویى بمێنێته‌وه‌ و نه‌مرێت هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " مثل الذي يذكر ربه والذي لاذكر ربه كمثل الحي و الميت " ( متفق عليه )
http://lawaniislam.com

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: اعجازی زانستی له‌ وتنی الله

ده‌ سته‌ كانت خۆش براكه‌م هه‌ ربژی إشاءلله‌ خودا پاداشتت ئه‌ داته‌ وه‌

3

وه‌ڵام: اعجازی زانستی له‌ وتنی الله

بابه ت ٤باره ية

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]