بابه‌ت: دوودڵی
[size=24]دوودڵی
نیوه‌شه‌وێ
له بن ڕێژنه‌ی
هه‌ودای ته‌زوو و بروسکه‌دا ژوانم هه‌یه
...که ده‌یگه‌مێ
له‌پی ده‌ستێک بۆ ناو تۆفان گهمیهم ده‌بێ
به‌ژنێک شیعر‌و تریفه‌و بۆن تێم ده‌ئاڵێ
کۆشێک داڵده‌ی هه‌نیه‌م ده‌بێ
بۆ دوودڵم ؟ !
ئه‌گه‌ر نه‌چم
کێ ده‌زانێ
له‌م عومره کورته‌ی که ماوه
که‌نگی دیسان ژوانم ده‌بێ ؟ !
کێ ده‌زانێ
که‌ی شێتی باڵم پێ ده‌گرێ و
جارێکی تر ده‌رفه‌تی سووتانم ده‌بێ ؟!
........................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size]