1

بابه‌ت: بە ئەرک نەبێ وشەی تێپەڕبوونی ١٢٣٤٥٦٧٨ لەبیر بکەن.

بەهۆی زیادبوونی دزینی بەردەوامی وشەی نهێنی تێپەڕبوون. زۆر لە کارناسانی ئاساییشی پێشنیار دەکەن بە بکارهێنەران کە لە وشەی تێپەڕبوونی سەختتر و درێژتر کەڵک وەربگرن. لەم پێوەندیەشدا لەبەر ئەوەی بەکارهێنەرانی کومپانیای مایکروسۆفت تووشی کەند و کۆسپی ئاساییشی نەیەن، پێشنیاری بە بەکارهێنەرانی کردووە کە ئیتر هیچ کاتێک لە وشەی تێپەڕبوونی «١٢٣٤٥٦٧٨»کەڵک وەرنەگرن و وشەیەکی دیکەی سەختتر بۆ خۆیان هەڵبژێرن. هەربۆیە لەمەودوا ئەو بەکارهێنەرانەی کە لە سیرڤیسی ئیمایل مایکروسۆفت و لە وشە تێپەڕبوونێکی ئاسایی و ساکار بۆ کەڵک وەرگرتن لەو سیرڤیسەیان هەڵبژاردووە، لەبەرنامەی نوێکانی مایکروسۆفتدا بەبۆنەی بەرزبوونەوەی باری ئاساییشیەوە، مەجبوورن وشەی تێپەڕبوونی خۆیان بگۆڕن. مایکروسۆفت لەو نیازەدایە کە کەڵک وەرگرتن لە وشەی تێپەڕبوونی «١٢٣٤٥٦٧٨» و «ilovecats» کە بە هاسانی دەناسرێنەوە و لێیانەوە تێدەپەڕن، بەربەست بکا و بەم جۆرە هەل و دەرفەتی هاکەرەکان لە کەڵک وەرگرتن لە تنیکی چوونە ژورەوە بۆ نێو هەژماری بەکارهێنەرانی سیرڤیسی هاتمایڵ کەم بکاتەوە. بە وتەی دیک کراداک، بەرپرسی گرووپی بەرنامەکانی سیرڤیسی هاتمایڵی مایکروسۆفت، ئەم بەرنامەی نوێیە بە زووترین کات بەکار دەبرێ بۆ ئەوەی بەرگری بکرێ لە هەڵبژاردنی وشەی تێپەڕبوونی زۆر ساکار بۆ چوونە ژوورەوەی بۆ نێو هەژماری کەسایەتی بەکارهێنەران. ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر بەکارهێنەر لە ئێستادا لە وشەی تێپەڕبوونێکی ساکار کەڵک وەردەگرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا داوای لێ دەکرێ کە بە زووترین کات بیگۆڕێ. وشە پتێپەڕبوونی بەهێز، ئەو وشانەن کە دوور و درێژن و لە تێکەڵاوێک لە پیتی گەورە و چووکە، ژمارە و هێماکانی تر پێکهاتوون. ئەو وشانە نابێ لەسەر واژەگەلی نێو فەرهەنگەکان یان زانیاری کەسایەتی وەک رۆژی لەدایکبوون پێک بێن. لێکۆڵێنەوە لەسەر چۆنیەتی چوونەژوورەوەی هاکەرەکان بە وشەی تێپەڕبوون، ئەوەی پیشان داوە کە بەکارهێنەرانی ئاسایی لە وشەی تێپەڕبوونێکی زۆر ساکار و لاواز کەڵکیان وەرگرتووە. ئەو کاتەی کە هاکەرەکان توانیان بچنە نێو تۆڕی بڵاگی Gawker لە ئامریکا، دەرکەوت کە هۆکارەکەی بەکارهێنانی دوو نموونە لە ساکارترین وشەی تێپەڕبوونی وەک مایکروسۆفت دەڵێ ئەم پەیامە هوشیار کەرەوانە هەروەها لە سیرڤیسەکانی ئیمایڵی گووگڵ و یاهوودا بۆ بەشداری کردن دادەنرێ بۆ ئەوەی ئەگەر سپام لە لایەن سیرڤیسی جی‌مایڵ و یاهوومایڵەوە هاتبێ، بەکارهێنەر بتوانی رایبگەیەنێ

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

2

وه‌ڵام: بە ئەرک نەبێ وشەی تێپەڕبوونی ١٢٣٤٥٦٧٨ لەبیر بکەن.

بابه تيكى به سوده

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: بە ئەرک نەبێ وشەی تێپەڕبوونی ١٢٣٤٥٦٧٨ لەبیر بکەن.

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

4

وه‌ڵام: بە ئەرک نەبێ وشەی تێپەڕبوونی ١٢٣٤٥٦٧٨ لەبیر بکەن.

من لەمیژە لە بیرم کردووە
دەست خۆش برام بۆ ئاگادارکردنەوەکەت ،،

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5 (دەستکاری کراوە: baxtear92 2011-08-10 14:58:26)

وه‌ڵام: بە ئەرک نەبێ وشەی تێپەڕبوونی ١٢٣٤٥٦٧٨ لەبیر بکەن.

supas        wink  wink

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

6

وه‌ڵام: بە ئەرک نەبێ وشەی تێپەڕبوونی ١٢٣٤٥٦٧٨ لەبیر بکەن.

[size=16]با بیگۆرم

ده‌ست خۆش[/size]

.

.

.
[size=24]facebook[/size]