بابه‌ت: ئافره‌تی ئه‌وروپا و ئازادییه‌کانی ؟؟
[size=20]ئافره‌تی ئه‌وروپا و ئازادییه‌کانی ؟؟
هاورێیه‌کی به‌رێز له ئه‌وروپا له وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌م چه‌ند رۆژه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی بۆ گێرامه‌وه وتی : دوو هه‌فته پێش ره‌مه‌زان رۆژێکیان عه‌سر بوو رۆژی هه‌ینی بوو له‌گه‌ل چوار براده‌رمان تۆپێکمان برد چووین بۆ یه‌کێك له پارکه‌کانی نزیك ماڵمان له، شارۆچکه‌یه ( هودیرسفیلد – به‌ریتانیا ) بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێك یاری بکه‌ین چونکه بڕیارمان وابوو هه‌فته‌ی جارێك بچین بۆ یاری کردن..... خه‌ریکی یاری کردن بووین ئه‌م رۆژه پارك چۆل بوو چونکه هه‌ینی بوو که له به‌ریتانیا ته‌نها یه‌ك شه‌ممه و دووشه‌ممه پشووه و ده‌وام نیه ، به‌ڵام رۆژه‌کانی تر ده‌وام هه‌یه خه‌لك خه‌ریکی کاره .... کاتێك خه‌ریکی یاری کردن بووین له دووره‌وه بینیمان ئافره‌تێك و پیاوێكی ئینگلیز دێن به‌لای ئێمه‌وه وه دوو سه‌گی بچوکیان پێ بوو ( ئه‌م جۆره سه‌گانه زۆر بچوك بوون وه جۆرێكی ده‌گمه‌ن و گرانه ) کاتێك نزیك بوونه‌وه ...
یه‌کێك له هاورێكانم پێ ی وت ئه‌م سه‌گه راستیه یان یاری منداڵانه ؟؟
ئافره‌ته به‌ریتانیه‌که پێکه‌نی و وه‌لامی دایه‌وه و وتی ئه‌مه راستیه
پاشان له ئێمه نزیك بوونه‌وه وه‌ستان.. له ئه‌نجامدا زۆر پرسیار و وه‌لام دروست بوو.. وه هه‌روه‌ها ئێمه باسی خۆشمان بۆی کرد که‌وا کوردین و له کوێ هاتووین وه له کوردستانی عێراق ده‌ژین وه بۆ خوێندن هاتووین بۆ ئێره ... هتد
من چه‌ند پرسیارێكم ئاراسته کرد..
وتم نرجی ئه‌م دوو سه‌گه چه‌نده ؟؟
ئافره‌ته‌که وتی : هه‌ر دانه‌یه‌کی 800 پاوه‌نده ( واته : هه‌ردووکی ده‌کاته نزیکی سێ ملیۆن و دووسه‌د هه‌زاری خۆمان )
وتم منداڵتان هه‌یه ؟
ئافره‌ته‌که وتی : نه‌خێر ئه‌م سه‌گانه به‌خێو ده‌که‌م ئه‌م دوو کوره‌م ( مه‌به‌ستی دوو سه‌گه‌که بوو ) !!!
پرسیارکردن به‌رده‌وام بوو.....
ئافره‌ته‌که له پێشمان دانیشتبوو هه‌ردوو سه‌گه‌که‌ی له باوه‌ش گرتبوو بیاوهکهشی له ته‌نیشتیه‌وه راوه‌ستابوو هیچی نه‌ده‌وت ته‌نها ئافره‌ته‌که قسه‌ی ده‌کرد
من دوا پرسیارم لێ کرد زۆر سه‌یر و سه‌رنج راکێشانه وه‌لامی دایه‌وه..
وتم ئه‌م سه‌گانه له‌گه‌ل خۆت ده‌نوێنیت ؟؟
ئافره‌ته‌که وتی : به‌ڵێ هه‌فته‌ی دووجارلهگهل ئه‌م سه‌گانه ده‌نووم .... وتی حه‌زم لێیه زیاتر بنوم به‌ڵام پیاوه‌که‌م ناهێلێت، ئینجا رووی کرده پیاوه‌که‌ی و دوو تفی له‌چاوی پیاوه‌که کردوو وتی ئه‌م پیاوه ناهێلی ده‌نا زیاتر له‌گه‌ل سه‌گه‌که‌م ده‌نووم پاشان هه‌ردوو سه‌گه‌که‌ی ماچ کرد که دانیشتبوو له باوه‌شی گرتبوو
سه‌یر له‌وه‌دابوو پیاوه‌که نه‌یوێرا شتێکیش بڵیت به‌رامبه‌ر خێزانه‌که‌ی که‌و له پێش ئێمه‌ی خه‌لكی وڵاتێكی تر دوو تفی کرد به چاویدا و هه‌ردوو سه‌گه‌که‌شی ماچ کرد.
ئا : لێزمه شێخانی one[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!