بابه‌ت: به‌یارو به‌ڵینه‌كه‌ی(یه‌كه‌مین چیرۆكم)
[size=24]به‌یارو به‌ڵێنه‌كه‌ی
ئازا‌و به‌یار دوو مناڵی جوانكیله بوون,ئازا عاقڵ و ژیر بوو به‌ڵام به‌یار لاسار بوو.زۆر حه‌زی له‌شه‌ڕ ئه‌كرد و دراوسێكان لێی وه‌ڕه‌س بوو بوون.ڕۆژێكیان باوكیان هه‌ریه‌كه‌و پاسكیلێكی بۆ كڕین و پێی گووتن:نه‌چنه سه‌ر شه‌قام و ئاگایان له‌خۆیان بێت.به‌یار بێ‌باك بوو گوێی نه‌دایه ئامۆژگارییه‌كانی باوكی,ڕۆژێك له‌سه‌ر شه‌قام پاسكیلی لێده‌خووڕی,له‌ناكاو ئۆتۆمبێڵیك لێی دا‌و به جێی هێشت.
خێرا گه‌یاندیانه نه‌خۆشخانه,كه‌باوكی هاته‌وه و هه‌واڵی بهیاریان داێی خێرا خۆی گه‌یانده نه‌خۆشخانه.باوكی پێی گوت:پێم گووتی له‌سه‌ر شه‌قام پاسكیل لێمه‌خوڕه گوێت نه‌دامێ.
به‌یار به‌ده‌م ئازار‌و گریانه‌وه گووتی:بمبووره بابه‌گیان,له‌مه‌ودا هه‌رگیز له‌قسه‌و ئامۆژگارییه‌كانت ده‌رناچم.
ئینجا پاش مانگێك به‌یار له‌نه‌خۆشخانه ده‌رچوو و به‌ڵێنه‌كه‌ی گه‌یانده جێ.
نووسینی:هه‌ڵوێست عبدالله زاده
*ئه‌وكات ته‌مه‌نم هه‌شت ساڵان بوو وه پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی بووم.به‌ڵام كهبوومه پۆلی پێنج بڵاوم كرده‌وه
وه له ژماره(88)ی گۆڤاری(هه‌نگ)ی مناڵان بڵاوم كرده‌وه[/size]