1

بابه‌ت: خوشكه‌كه‌ی‌ مارك زوكه‌ربێرگ وازی‌ له‌ فه‌یسبووك هێنا

به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خوشكی مارك زوكه‌ربێرگی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك ده‌ستی له‌كاركردن له‌ فه‌یسبوو كێشاوه‌ته‌وه‌ و به‌نیازه‌ كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ دابمه‌زرێنێت.

له‌ تازه‌ترین هه‌واڵدا له‌ باره‌ی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ تێلیگراف بڵاویكرده‌وه‌، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ (راندی‌) خوشكی‌ (مارك زوكه‌ربێرگ) دامه‌زرێنه‌ری‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك ئاشكرا كرا. له‌ هه‌نگاوێكی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراودا (راندی‌) خوشكی‌ مارك زوكه‌ربێرگ وازی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك هێنا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست بكات به‌ دامه‌زراندنی‌ پێگه‌ی‌ (وێب سایتی‌) ئیمپراتۆریه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆی‌. (ڕاندی‌) كه‌ خوشكی‌ مارك زوكه‌ربێرگی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك بوو ڕۆڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌بوو له‌ناو ئه‌م پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا.

ڕاندی‌ له‌ ڕۆژی‌ 7ی‌ ئابی‌ 2011دا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك ڕاگه‌یاندووه‌ و بڕیاریداوه‌ كه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ میدیای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ دامه‌زرێنێت.

ڕاندی‌ زوكه‌ربێرگ كه‌ دوو ساڵ له‌ مارك زوكه‌ربێرگی‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵی‌ برای‌ گه‌وره‌تره‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بازاڕه‌كانی‌ فه‌یسبووك بوو، به‌رپرسی‌ زۆر له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بوو. له‌ نامه‌یه‌كی‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ (شێری‌ ساندبێرگ)ی‌ گه‌وره‌ به‌رپرسی‌ ئیشپێكردن له‌ فه‌یسبووك و (ئلیۆت شراگ)ی‌ سه‌رۆكی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان (communications)دا وتویه‌تی‌ كه‌ كۆمپانیا نوێیه‌كه‌ی‌ كه‌ به‌ (RtoZ media) ناسراوه‌، ته‌ركیز ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌نی‌ ورووژاندنانه‌ی‌ كه‌ له‌ پیشه‌سازی‌ ڕاگه‌یاندندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ورده‌كاری‌ زیاتری‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌، ڕاندی‌ زوكه‌ربێرگ كه‌ ته‌ركیزی‌ كردبووه‌ سه‌ر چالاكییه‌كانی‌ بازاڕگه‌ و بازاڕكردن له‌ فه‌یسبووكدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی‌ ڕووداوه‌ گه‌وره‌كان وا به‌نیازه‌ له‌ كۆمپانیاكه‌ی‌ خۆشیدا هه‌مان مه‌به‌ست بكاته‌ ئامانج.

ڕاندی‌ له‌ نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا وتویه‌تی‌: (من ساڵانێكی‌ ته‌مه‌نم له‌ فه‌یسبووكدا به‌سه‌ربرد، دڵ و گیانم خستبووه‌ پای‌ نوێكردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی‌ پیشه‌سازی‌ میدیایی‌ بۆ پێشه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ چه‌ندان چه‌مكی‌ نوێ‌ له‌باره‌ی‌ ژیان و كۆمه‌ڵگا و تێڕوانینی‌ هاوبه‌شانه‌ كه‌ پیشه‌سازی‌ میدیا بنیاتی‌ ناوه‌). شاره‌زایان و تانه‌لێده‌رانی‌ بواری‌ پیشه‌سازی‌ پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م سه‌ركێشییه‌ نوێیه‌ی‌ (ڕاندی‌) ڕه‌نگه‌ خۆنه‌ویستانه‌ وای‌ لێبكات كه‌ كار له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ گه‌وره‌ كێبڕكێكاره‌كانی‌ براكه‌ی‌ وه‌ك تویته‌ر (Twitter)  و گوگڵ (Google) بكات، گوگڵیش ئه‌و كۆمپانیا كێبڕكێكاره‌ی‌ فه‌یسبووكه‌ كه‌ له‌م دواییه‌دا تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ (گوگڵ پڵه‌س)ی‌ خسته‌ ئاراوه‌ و به‌ره‌و به‌پیره‌وه‌چوونێكی‌ پۆزه‌تیڤانه‌ی‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر بووه‌. تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك (Facebook) هیچ لێدوانێكی‌ له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌كه‌ی‌ خاتوو (زوكه‌ربێرگ) نه‌داوه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ سوپاسیان كردووه‌ بۆ كاره‌كانی‌ له‌و تۆڕه‌دا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌.

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

2

وه‌ڵام: خوشكه‌كه‌ی‌ مارك زوكه‌ربێرگ وازی‌ له‌ فه‌یسبووك هێنا

دة ست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]