بابهت: دانیشتووانی (بورجی خەلیفە) چۆن بەربانگ دەکەنەوە
ئیسلام بۆ ھەمووان- بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئیسلامی لە دوبەی داوای لەوانە کرد کە لەناو بورجی خەلیفەدان دوو دەقیقە یان سێ دەقیقە دوای بانگدان ئینجا بەربانگ بکەنەوە و رۆژووەکەیان بشکێنن! بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو داوا لەو کەسانە دەکات کە لە بەشەکانی سەر سەرەوەی بورجەکەدان کە دوای سێ دەقیقە ئینجا بەربانگ بکەنەوە، ئەمەش ھەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە لە نھۆمەکانی ١٥٠ بەرەو سەرەوە دەژین. ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو داواش لەو کەسانە دەکات کە لە نھۆمی ٨٠ تاکو ١٥٠ دەژین ئەوە دوو دەقیقە دوای بانگ ئینجا رۆژووەکەیان بشکێنن و بەربانگ بکەنەوە. ھەروەھا ھەموو ئەوانەشی کە لە نھۆمی ١ تاکو ٨٠ دەژین ئەو وەک خەڵکی دیکەی شوێنە ئاساییەکانی دوبەی بەربانگ دەکەنەوە و جیاوازییان نییە. شایانی باسە ئەم پۆلێنکردنە بەھۆی بەرزی بورجی خەیلیفەوەیە کە بەرزییەکەی نزیکەی ٩٠٠ مەتر و تا مرۆڤیش زیاتر بەرزبێتەوە ئەوەندە درەنگتر رۆژی لێ ئاوا دەبێت و بەربانگیش ناکرێتەوە تاکو رۆژووەوان رۆژی لێ ئاوا نەبێت.
[/center]