بابه‌ت: ئه‌مڕۆ بۆم ده‌ركه‌وت(ئایای مرۆڤ،ژیانت گه‌لێ سه‌یره)
[size=16]ئایای مرۆڤ،ژیانت گه‌لێ سه‌یره
ئه‌مرؤ كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشان كردنی خزمیكمانهوه بۆ خزمیكی ترمان ئاماده‌ییم هه‌بوو.
ئیدی دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی له‌گه‌ڵ خزمیكمانهوه ده‌رچووین بۆ بازاڕ و هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پیداویستیمان دا.دوای نیوه‌رۆش چاوهوڕوان ئاسا ڕۆژانی تر چركه‌و دهمژمیرمان به‌ری ئه‌كرد و چاوه‌رێی بانگ بووین.دواییش ههولماندا كه زوو پێداویستییه‌كانی ڕۆژوو شكاندن ئاماده‌بكه‌ین و ڕۆژووهكانمان بشكینین.
دوایش نان خواردن كاتی هات و پیكه‌وه بسم الله مان لێی كرد‌و لییمان خوارد.
پاشانیش ڕیوهڕهسمی ماره‌یی ئاماده‌كرا و میوانان و ئاماده‌بوانیش كه‌وتنه خواردنی شیرنه‌مه‌نی و دوعا خواستنی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ بووك و زاوای نوی.پاشان هه‌لساین به گرتنی وینه‌ی یادگاری له‌گه‌ل ئه‌ندامان و ئاماده‌بووان.به‌نده‌ش چركه چركه‌ی ڕووداوه‌كانی تۆمار ئه‌كرد به كامێرا.
دوایش ده‌ستله‌ملانی و پیرۆزبایی ئاهه‌نگ و مه‌ڕاسیمه‌كه‌ی به‌ره‌و كۆتایی برد.
دوای ئه‌م باسانه تیفكریم
هه‌موو شته‌كان هه‌نگاو هه‌نگاو ڕۆشتن و هه‌ندی له چاوه‌ڕوانی مرؤڤهكان و هه‌ندێ بی چاوه‌روانیمان ره‌ت بوون.
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو به‌سه‌ر كۆسپ و ڕیگرهكان زاڵ بووین و ئاههنگهكهمان چاك به‌ری كرد سوپاس بۆخوا
به‌ڵام كه‌س له‌وكاته دا بیری دواین هه‌نگاوی نه‌بوو.ئه‌وه‌یش مردن بوو.به‌نده ئه‌وه‌ی به‌بیر داهات ئاخۆ چیم ئاماده كردووه بۆمردن و ئه‌و دونیا؟
ئیمامی ئه‌بو به‌كر(ره‌زای خوا لێبێت) ئه‌ڵیت:هه‌ر كه‌سی بێتویشوو بچیته ناو گۆڕ وه‌كو ئه‌وه وایه بێ كه‌شتی بچیته ناو ده‌ریا.
كوا كه‌شتییه‌كه‌م؟تۆبڵیی تویشووهكهم هی ئه‌وه‌ش بێ ته‌نها جه‌سته‌م هه‌لگرێ؟ئه‌ی ڕۆحم؟!!!!
خۆ ئه‌و پڕ تر و زه‌به‌لاح تره!!!!
بۆیه بریارم دا كه چیتر مردن له‌بیر نه‌كه‌م
چونكه مردن له ئان و ساتیك دایه.كهنایزانم كهنگییه،هه‌موو كات بۆی ئاماده ئه‌بم
هه‌ڵویست عبدالله زاده
یانه‌ی كوردژین[/size]