بابهت: جوانترین مانای وەفا
جوانترین مانای وەفا لە نێو ئەم چیرۆکەدا بەدی دەکرێت......
بەیانیەکی زوو بوو پیاوێکی پیر کە تەمەنی لە دەوروبەری (70)
حەفتا ساڵان دەبوو خۆی کرد بە نێو یەکێک لە ژوورەکانی فریاکەوتن لە
نەخۆشخانە کە برێک ناونیشانی دەرمان لە کاغەزێکدا بە دەستیەوە بوو
دواوی لە پزیشکێکی ئافرەت کرد کە بە زووی ئەم پێداویستیانەی بۆ دابین بکات
چونکە مەوعیدی هەیە،لەم کاتەدا لە نێوان پیاوە پیرەکە و پزیشکەکە چەند گفتوگۆیەک روویدا.
پزیشکەکە بە پیاوە پیرەکەی وت ئەتوانم هەندێک پرسیارت ئاراستە بکەم؟؟
پیاوە پیرەکەش وتی فەرموو بەڵام کەمێک بە پەلەم..
پزیشکەکە بە پیاوە پیرەکەی وتت تۆ وتت مۆعیدم هەیە ئەتوانم بزانم مەوعیدی چیت هەیە؟
پیاوە پیرەکەش وەڵامی دایەوە وتی لەبەر ئەوەی ئەچم بۆ خانەی بەساڵا چوان بە مەبەستی خواردنی نانی بەیانی لەگەڵ خێزانەکەم
.
پزیشکەکە پرسیاری کرد وتی بۆچی خێزانەکەت چۆتە خانەی بەساڵاچوان؟
پیاوە پیرەکە وەڵامی دایەوە وتی لەبەر ئەوەی خێزانەکەم توشی نەخۆشی لە بیرچونەوە بووە زاکیرەی لاواز بووە،
پزیشکەکە نەی ویست زیاتر هەستی بریندا بکات زۆر لە سەر نەخۆشی خێزانەکەی پرسیاری نەکرد.
پاشان پزیشکەکە لێ پرسی خێزانکەت توشی دوو دڵی نایەت ئەگەر تۆ ئەمرۆ تاخیر برۆیت نانی لەگەڵ بخۆیت؟؟
پیاوە پیرەکە لە وەڵامدا وتی ئەو نازانێت من کێم ، لەبەر ئەوە ئەوە ماوەی پێنچ ساڵ دەبێت نازانێت من کێم وە ناتوانێت بم ناسێتەوە.
پزیشکەکە وتی زۆر جوانە : وتی تاکو ئێستا ماوەی پێنچ ساڵە نازانێت تۆ کێت و بەردەوام هەموو بەیانیانێک ئەرۆیت نانی لەگەڵ ئەخۆیت بێ ئەوەی بتناسێتەوە؟؟!!
پیاوە پیرەکە زەردەخەنەیەکی کرد و بە توندی دەستی پزیشکەکەی گرت و وتی:
راستە خێزانەکەم بە هۆی لە دەستدانی زاکیرەیەوە من ناناسێتەوە ، خۆ من ئەو ئەناسمەوە و ئەزانم ئەو خێزانمە تەمەنێکی لەگەڵم بردۆتە سەر لە ژیاندا ناتوانم من ئەو لە بیر بکەم
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !![/center]