بابهت: زیاد ئەسعەد دەكرێتە فیلم
|
وێنەگر و دەرهێنەر دلێر عومەر، خەریكی بەرهەمهێنانی فیلمێكی دۆكیومێنتی لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد.
دلێر عومەر، بە (رووداو)ی راگەیاند كە ماوەی هەشت مانگە خەریكی ئامادەكارییە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێكی دۆكیومێنتی لەسەر ژیان بەرهەمەكانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد “بەهاوكاری كۆمەڵێك برادەر ئێستا كارەكە لە قۆناخی كۆتاییدایە”. دلێر گوتیشی “مەبەستم لە بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە ئەوەیە ماندووبوون و كارەكانی هونەرمەندێكی وەك زیاد ئەسعەد دۆكیومێنت بكەم، كە پێموایە پێویستە زۆر لەوە زیاتری بۆ بكرێ، چونكە ئەو هونەرمەندە هەموو ژیانی خۆی بەخشیووەتە هونەرەكەی و، تائێستا نزیكەی 140 گۆرانی بۆ هونەرمەندانی كوردستان ئامادەكردووە، كە تائێستا هیچ هونەرمەندێكی كورد ئەوەی نەكردووە”.
دلێر بۆ ئەو فیلمە پشتی بە چەند كەسێكی شارەزا بەستووە، كە شیكردنەوەیان بۆ كارە هونەرییەكانی زیاد ئەسعەد كردووە “پرسم بەخودی هونەرمەند زیاد ئەسعەدیش كردووە بۆ ئەو كارە، مۆڵەتم لێوەرگرتووە، سوپاسی دەكەم كە ئەو متمانەی بە مندا”.
دلێر ئاماژەی بەوەدا كە لەماوەیەكی نزیكدا ئەو فیلمە تەواودەبێ و لە تەلەڤزیۆنەكاندا پەخشدەكرێ
رووداو - هەولێر