بابه‌ت: سودى نوێژى به‌يانى له ڕووی زانستییه‌وه
زانایان ده‌ڵێن: شنه بایه‌ك له سه‌عاتی یه‌كه‌می به‌یانی دا هه‌ڵده‌كات كه له هیچ سه‌عاتێكی تری شه‌و و ڕۆژدا به‌و جۆره نی یه ، كه‌ش و هه‌وا نه‌رم و فێنك ئه‌كات ، مرۆڤ به ئاسایی هه‌ستی پێ ئه‌كات
.
ئه‌و كاته‌ش هه‌مان كاتی نوێژی به‌یانی یه ، كه وه‌ڵامی بانگی خوایی ده‌ده‌ینه‌وه ، له نوێژی به‌یانی دا ئه‌و هه‌وا پاكه هه‌ڵده‌مژیت كه گازی ئۆزۆنی تێدایه ، ئه‌م گازه‌ش سودێكی باش ده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌و سوده ته‌ندروستیانه‌ی كه نوێژ خوێنی به‌یانیان سودمه‌ن ئه‌بێت لێی:
1- كه‌ش و هه‌وا زۆرترین ڕێژه له گازی ئۆزۆنی تێدایه ، ئه‌م گازه وورده وورده به هه‌ڵاتنی خۆر كه‌م ده‌كات و نامێنێت ، ئه‌م گازه‌ش سودێكی باش به كۆئه‌ندامی هه‌ستیاری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت ، به ته‌واوی كاری فیكری و ماسولكه‌یی گه‌شه ئه‌كات.
2-تیشكی خۆر له كاتی هه‌ڵاتنی دا نزیكه له ڕه‌نگی سوره‌وه ، ئه‌م ڕه‌نگه چالاكی زیاد ده‌كات ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی زۆرترین به‌شی له‌و كاته‌یایه بۆ ئێمه ، كه ئه‌م تیشكه هانده‌ره بۆ پێست هه‌تا ڤتامین (d) دروست بكات.
3-كاتێ خانه‌كان تێر ئه‌بن به گازی ئۆزۆن ئه‌چێته سوڕی خوێنه‌وه ، هه‌روه‌ها گازی (یوم)یش كه سیه‌كان پاك ئه‌كاته‌وه.
4-زۆرترین ڕێژه‌ی (كورتزون) له به‌یانیاندایه‌و له ئێواراندا كه‌م ده‌كات ، دیاره (كورتزون) ئه‌و مادده‌یه‌یه كه چالاكیه‌كانی جه‌سته زیاد ده‌كات و ڕێژه‌ی شه‌كریش له خوێندا زیاد ده‌كات كه ئه‌ویش چالاكی و ووزه ده‌داته له‌شی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها پزیشكه پسپۆره‌كان له (كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی دڵ له ئوردن) ڕایانگه‌یاند كه جێبه‌جێ كردنی نوێژی به‌یانی له كاتی خۆیدا باشترین هۆكاره بۆ چاره‌سه‌رو خۆپارێزی له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ڕه‌ق بوونی ده‌ماره‌كانی خوێن ، كه ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌بێته هۆكاری جه‌ڵده‌ی دڵ و سه‌كته‌ی ده‌ماغ. هه‌روه‌ها هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشیانه خه‌وی درێژخایه‌نه له شه‌و یاخود له ڕۆژدا به‌بێ هه‌ستان.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه‌كاتێ مرۆڤ له خه‌وی درێژخایه‌ندایه دڵی له ده‌قیقه‌یه‌كدا (50) جار لێده‌دات كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی نیشتنی چه‌وری و خوێ و ماده‌كانی تر له بۆریه‌كانی خوێن و شاخوێنبهرهكاندا ، به تایبه‌تی شا خوێنبه‌ری تاجی به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌گیرێت كه زۆر مه‌ترسیداره.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ری خست كه باش نیه له چوار سه‌عات زیاتر به‌سه‌ریه‌كه‌وه خه‌وتن و نه‌خۆشی له دوایه ، وه له‌دوای چوار سه‌عات خه‌و پێویسته بۆ ماوه‌ی پانزه خولهك جوڵه‌و هه‌ڵس و كهوتێكت هه‌بێت ، كه ئه‌م جوڵه‌یه‌ش نوێژی به‌یانی دابینی ئه‌كات به تایبه‌تی به شێوه‌ی جه‌ماعه‌ت و له مزگه‌وت ئه‌نجام بدرێت.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم