بابه‌ت: ****فرمێسکه‌کانت بسڕه و پێبکه‌نه****
[center]» فرمێسکه‌کانت بسڕه و پێبکه‌نه
****
[size=24]له‌گه‌رمه‌ی توڕه‌یی و په‌ستیدا له قولایی ڕق و قینهدا
واهه‌ست ده‌که‌یت که چه‌قی دنیایت هه‌ر کێشه له‌ده‌رگای ماڵی تۆ ده‌دات
واده‌زانیت دنیا به‌سه‌ر تۆدا ڕوخاوه شاخه‌کانی خه‌م و خه‌فه‌ت به‌س تۆ هه‌ڵتگرتووه
واهه‌ست ده‌که‌یت که هیچ هیوایه‌کت نه‌ماوه بۆ ژیان
ته‌نها و ته‌نها هه‌ر تۆی خه‌مبار دۆست و دوژمن ناناسی
وا ده‌زانیت خوای گه‌وره به‌ڵا و نه‌هامه‌تی هه‌ر بۆ تۆ ناردووه
بیروبیرۆکهی خراپت بۆ دێت
به‌ڵام یه‌ک چرکه ڕاوه‌سته با پێکه‌وه بیربکه‌ینه‌وه تۆ هه‌ر ئه‌و مرۆڤه نه‌بویت که به‌رگه‌ی زۆر کێشه‌ی له‌وه سهختترت گرت ؟؟
به‌رگه‌ی هه‌موو ئازاره‌کانت گرت؟؟[/size]
[size=24]بیرتبێت که خوای گه‌وره من و تۆ و هه‌موومان تاقی ده‌کاته‌وه تافێری وانه‌یه‌کی ژیانمان بکات ئه‌ویش ئارامگرتنه
ئه‌و کێشانه‌ی که له ژیان دێته ڕێمان هه‌موویان وه‌ک وانه‌یه‌ک وان بێئه‌وه‌ی پێوسیت به مامۆستا بکات له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌زمونه‌کانی ژیان فێرده‌بین
فێری ئارامگرتنی زیاتر هه‌ست به که‌سانی به‌رامبه‌ر و کێشه و گرفته‌کانیان ده‌که‌ین[/size]
[size=24]بالهکاتی کێشه و توڕهبونهکانماندا بیرله‌وه بکه‌ینه‌وه که په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست و میهره‌بان به ڕه‌حم و به‌زه‌یی چۆن ئاگادار و چاودێری منداڵه له‌ناوسکی دایکیدا یان ئه‌و منداله‌ی که هێشتا نازانێت وشه‌ی دایه و بابه مانای چیه یان ئه‌و که‌سانه‌ی که له ژیانیاندا که‌سانێکی ئازیز و خۆشه‌ویستیان کۆچی دوای کردووه یان ئه‌وانه‌ی یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌یان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندان کێشه و گرفتی تر که بووه‌ته هۆی خه‌م و خه‌فه‌ت
[/size]
[size=24]ئایا ئه‌وان پێویست ده‌کات بوه‌ستن و واز له ژیان بهێنن؟؟
[/size]
[size=24] بێگومان نه‌خێر چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بوه‌ستن ژیان هه‌ر به‌رده‌وامه مه‌رج نییه هه‌موو ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نت به ناخۆشی به‌ڕێ بکه‌یت خۆشی به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر یه‌ت و له ده‌رگات ده‌دات چونکه تۆ به‌رپرسیاری ئه‌و ڕۆژانهیت
که‌واته بالهکاتی ناخۆشی و گیروگرفت‌دا زه‌رده‌خه و پێکه‌نین له‌سه‌ر لێوانمان نه‌تۆرێت هه‌رچه‌نده کێشه‌کان گه‌وره بن چونکه به خه‌م و خه‌فه‌ت خواردن هیچ له کێشه‌که ناگۆڕێت جگه له‌وه‌ی که کێشه‌که له‌سه‌ر خۆت گه‌وره‌تر و قورس‌تر ده‌که‌یت خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(ومن یتق الله یجعل له مخرجا)که‌واته فرمێسکه‌کانت بسڕه و پێبکه‌نه پشت به‌و خودایه ببه‌سته و کێشه‌کانت له‌لا ئاسان ده‌بێت و لاده‌چێت .
[/size]
****[/center]
س, ك , ژ
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm