بابه‌ت: قورئان سێ جار دابه‌زێنراوه
یه‌که‌م: له‌لایه‌ن خواوه بۆ (لوح المحفوظ)
دووه‌م: له (لوح المحفوظ) بۆ (بيت العزة) له ئاسمانی دونیادا.
سێیه‌م: له (بيت العزة) به‌هۆی (جبريل) دابه‌زێنراوه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (ص) به‌ش به‌ش.
پێغه‌مبه‌ر (ص) چۆن قورئانی گه‌یاندووه
پێغه‌مبه‌ر (ص) به دوو رێگا قورئانی به ئێمه گه‌یاندووه:
١-(مكتوباً) به نووسین، کاتێک که به شێک له قورئان دابه‌زیوه پێغه‌مبه‌ر (ص)، فه‌رمانی به نووسه‌رانی سروش (و‌حي) کردووه که بینووسنه‌وه تا کاتێک پێغه‌مبه‌ر (ص)، وه‌فاتی کردووه هه‌موو قورئان نووسرابۆوه.
٢-(منطوقاً) به خوێندنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌سحابه‌کاندا، ئه‌وانیش گواستییانه‌وه بۆ دوای خۆییان.
جا ئه‌م جۆره گواستنه‌وه‌یه به ده‌نگ (النقل الصوتي) به (تواتر) ( ) به ئێمه گه‌یشتووه.
( ) (تواتر) ئه‌وه‌یه که چینێکی زۆر ده‌نگ و باسێک بگێڕنه‌وه له چینێکی زۆری تر چین له دوای چین له یه‌که‌م سه‌ندی تا کۆتا سه‌نه‌دی، به‌شێوه‌یه‌ک که عه‌قل نه‌توانآ بڵآ ئه‌مانه هه‌مووی درۆن.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم