بابه‌ت: ڕووداوێكی زۆر دڵتــــــــــــــــــه‌زێن!!!
[center]سلێمانی: ئه‌و مێرمنداڵه‌ی سه رجه م ئه ندامانى خێ...زانه‌كه‌ی خۆی كوشت ده‌ستگیركرا
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له ڕوداوێكی ده‌گمه‌ندا له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری مێرمنداڵێك ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 16/8 خۆی ته‌سلیمی پۆلیسكرد.
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه ئه‌فسه‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، ملازمی یه‌ك ئاسۆ عومه‌ر وتی "ئه‌و گه‌نجه‌ی شه‌وی رابردوو هه‌ر سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت، له كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی 16/8 خۆی ته‌سلیمی پاسه‌وانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی كرد‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و ده‌مانچه‌كه‌شی پێبووه".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كوشتنی خێزانه‌كه‌ی وتی "ئه‌وگه‌نجه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌لایه‌ن دایك‌و باوكیه‌وه بێزاركراوه بۆیه كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه".
وتیشی "باوكی بكوژه‌كه ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌و پیشه‌ی دوكانداره‌و دایكیشی 35 ساڵه‌و ژنی ماڵه‌وه‌یه‌و خوشكه‌كه‌شی 11 ساڵه‌و قوتابیه".
ملازم ئاسۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌م جۆره ڕوداوانه زۆرده‌گمه‌نن له‌شاری سلێمانیدا.[/center]
تووی مه‌لیك
عه‌شق
خه‌ڵه‌تێنه‌ره
به‌بیانوی پێكه‌وه بوونه‌وه
ئه‌وبا بۆ سه‌ربانێژه‌ی ته‌نیایی.[/size]