بابه‌ت: كه‌سێكی تر
كه‌سێكی تر
بۆچی هه‌ر یه‌كه‌م جار نه‌تووت لێم دوور كه‌وه و له‌بیرم كه
بۆچی هه‌ر یه‌كه‌م جار نه‌تووت له ده‌رگاكانی من مه‌ده
بۆچی دوای سۆز دوای چیرۆكێ كه ساڵان نووسی
هاتووی پێم ده‌ڵێی له‌بیرم كه كه‌سێكی تر له ژیانمایه
بۆچی پێت نه‌ووتم دوور كه‌وه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی ژوانێك
كۆمان بكاته‌وه
ئه‌و كاته لێم دهبووردی سۆزم كپ ده‌كرد و دڵم ڕادهگرتی
ده‌كرا به‌ده‌ستی خۆم بیرم بچێ یا هه‌ڵبژاردنم بسڕمه‌وه
هه‌موو شتێك و هه‌ر شتێك ڕووبدات
ده‌زانم تۆ بۆ من نابیت ده‌زانم به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه
كه ئێمه لێی به‌رپرسیارین ئێمه ده‌بێ له دوایدا
هه‌ردووكمان نرخه‌كه‌ی بده‌ین بابه‌ته‌نها بمێنمه‌وه من
ده‌كرێ كه ئه‌وه له‌بیر كه‌م كه‌ئه‌ویش له‌بیری كردم
ئاھ .. ئاھ .. ئاھ
ئەمە تەنها بۆ خۆشیە و هیچی تر نییە
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ