بابهت: لە بەغدا چى رویدا؟
لە بەغدا چى رویدا؟
سەرهەنگ بۆ كرياو موسلیم بۆ پێکەنى
دوێنء دووشەمە برا بچوکتان لەکەڵ هەردوو رۆژنامەنوس هەریز جەمالء دانەر ئەسلان لە سلیمانەوە گەیشتنە بەغدا، بۆ روماڵ کردنى یارى کۆتاى خولى عێراق لەنیوان هەولێرو زەورا.
لیرەداء لەم چەند دێرەدا ناتوانم باس لەهەموو سیناریۆرکان بکەم، ئاوێنەسپۆرتیشمان نەماوە تا هەموو نهێنیەکانى یاریگا بە وردو درشتى باس بکەین.
بەڵام لەم ستونە بچوکەدا باس لە گریانى سەرهەنگ و دڵدار دەکەم، ئەودوو کوردە کە بە کوڵ بۆ دۆڕانى یانەکەیان دەگریان، لەولاشەوە لوئەى سەلاحء موسلیمء حسێنء هاوڕێ عەرەبەکانى تریان بزەیان دەهاتء وەک نەبایان دیبێت نە بۆران.
بەداخەوە ئیمەى کورد میوان دۆستین، بەڵام ئەوانى عەربە، بۆ وا رەفتار لەگەل کورد دەکەن.
قەت لەیادم ناچیت، تازە لە قۆناغى دووى زانکۆبووم، یاریم لەگەڵ کۆمەڵێک عەرەب دەکرد لە حەى ئەلبنوک لە بەغدا، کاتێک یەکێکیان جنیى بە ئەوى تریان دەدا، دەیوت (انت کوردى) واتە تۆ بێ عەقڵى. بەداخەوە!! عرةبةكان (هةمووى نا) بة كةمذةو كيل لة ئيمةى كورد دةروانن. بەرپرسەکانیشمان لە هەولیر زۆر ریزى ئەوبەرپرسە مەسڵەحەتچیانە دەگرن، لەوێش بە عەرەبەکان بە چاوى سوکەوە لەبەرپرسەکانى ئێمەیان روانى.
خاڵێکى تر هیچ بەرپرسێکى سلێمانیمان لەوێ نەبینى، مامۆستا سەلاح ئیبراهیم قاسم، کەس لەوى ئامادەنەبوو، دیارە شەرمیان کردووە.
[size=16]ئهم بابهته هی هیوای ملا قادره که له فهیسبووکهکهی خۆی دایناوه وه ههر لهویشهوه وهرمگرتووه[/size]