بابه‌ت: چیرۆكی گه‌نجێك دوای ته‌وبه‌كردنی له قولایی ده‌ریادا سوجده ده‌بات
گه‌نجێك له ته‌مه‌نی 19 سال خۆی بۆمان ده‌گێرێته‌وه وده‌لێت من گه‌نجێك بووم زۆر بێ ئاگابووم له خواناسی به‌تایبه‌ت نوێژه‌كانم كه‌وام ده‌زانی دونیا ته‌نها رابواردنهو هیچی تر.. ئه‌وه‌بوو رۆژكیان له‌گه‌ل هاورێكانم له‌كه‌نار ده‌ریادا دانیشتبووین كه وه هاورێكانم وه‌ك من بێ ئاگا بوون له له خواپه‌رستی وه كاته‌كانمان له تاوان دا به‌سه‌ر ده‌برد جا له‌كاتێكدا گوێم له بانگ بوو زۆر به‌لامه‌وه ئاسایی بوو وه زۆر جاران گوێم له‌و وشانه ده‌بوو له‌لام ئاسایی بوو گوێم نه‌ده‌دایێ وام ده‌زانی گوێم له‌ده‌نگێك ده‌بێت كه‌من تێێ ناگه‌م بۆیه نوێژ‌و خواپه‌رستی به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بوو جائه‌وه بوو خۆمان ئاماده‌كرد بۆگهشتێك به‌ژێر ده‌ریادا جله‌كانمان گۆری وجلی ژێر ده‌ریامان له‌به‌ر كرد ئۆكسجینهكهم له‌خۆم به‌ست و له كه‌نار ده‌ریا دووركه‌وتینه‌وه تا گه‌یشتینه قولایی ده‌ریا له‌ناكاو ئه‌و بۆریه‌ی كه ئۆكسجینم لێوه‌رده‌گرت بینیم ئاو لێی دێته‌ژووره‌وه هه‌ستم ده‌كرد سیه‌كانم پر ده‌بوون له‌ئاو ئه‌وه بوو بێ ئومێد بوم وه زانیم كه كه‌س ئاگای له حالم نیه‌و به‌ره‌و مردن ده‌چم دووا ساته‌كانی ژیانمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاورێكانیشم دوور بون لێم وه زیاتر هه‌ستم به مه‌ترسی ده‌كرد به‌لام به‌راستی ئه‌و كاته هه‌ستم به ده‌سه‌لاتی خوا كرد كه‌من چه‌نده بێهێزم وه من بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كهدهمرم به‌لكوو بیرم له‌دوای مردن ده‌كرده‌وه كه پرسیارم لێده‌كرێت چی بلێم ده‌رباره‌ی كرده‌وه‌كانم ده‌رباره‌ی نوێژه‌كانم ده‌رباره‌ی گوناهه‌كانم جا یه‌كسه‌ر ویستم شهاده بێنم وه به‌و وشه‌یه كۆتایی به‌ژیانم بێت به‌لام نهم ده‌توانی زۆر هه‌ولم دا هه‌ر نهم توانی ته‌نانه‌ت نیو وشه‌شم بۆ نه‌ده‌هات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاو تا قورگم هاتبوو.. به‌لام ره‌حه‌مه‌تی خوا زۆر فراوانه وه ئه‌گه‌ر به‌نده‌كان له خوا بێئاگابن به‌لام هه‌رگیز خوا به‌نده‌كانی خۆی له‌بیر ناكات به‌لێ ئه‌وه بوو تا ئه‌و كاته ئاگام له خۆم بوو كه ویستم شه‌هاده بێنم به‌لام نهم توانی .. دواتركه به ئاگا هاتمه‌وه هه‌ستم كرد ئۆكسجین بۆ سیه‌كانم دێت چاوه‌كانم كرده‌وه هه‌ر وا له‌ژێر ئاودامه بینیم هاورێیه‌كم به هانامه‌وه هاتووه وه زه‌رده‌خه‌نه هاته‌وه سه‌ر لێوه‌كانم له‌و كاته‌دا به‌دله‌وه هاوارم كرد(اشهد ان لااله الا الله واشهد ان محمد رسول الله) كاتێك هاتمه ده‌ره‌وه بوم به كه‌سێكی تر وه به‌ته‌واوه‌تی بۆچونم به‌رامبه‌ر به ژیان گۆرا ته‌وبه‌یه‌كی یه‌كجاریم كرد وه ئه‌و كاته هه‌ستم به نهێنی بونم كرد له ژیان وه رۆژبهررۆژ ئیمانم پته‌وتر ده‌بوو زیاتر له خوا نزیك ده‌بومه‌وه سوپاس بۆ خوا ئه‌وه بوو رۆژگارێك تێپه‌ری ئه‌م روداوه‌م هاته‌وه یاد جا هه‌ر ئه‌و كاتهبریارم دا چووم بۆ كه‌نار ده‌ریا جلی ژێر ئاوم له به‌ر كرد وه رۆیشتمه‌وه بۆ شوێنی رووداوه‌كه هه‌ر له‌و شوێنه‌دا له قولایی ده‌ریادا سوجده‌یه‌كم بۆ خوا برد كه به‌بیرم نایه‌ت له‌ژیانم دا به‌م شێوه‌یه چێژم له‌سوجده بردبێت وه به‌ئومێدم له‌رۆژی دوایی ئه‌و شوێنه شایه‌تیم بۆ بدات له لایه‌ن په‌روه‌ردگار.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم