بابه‌ت: خوایه گیان
خوایه گیان
من نازانم خۆشه‌ویستانم له چ بارودۆخێکدان ئێسته
من بێده‌نگیان ده‌بینم
تۆش گوێت له ده‌نگیانه ...
من پێکه‌نینیان ده‌بینم
تۆش فرمێسکه‌کانیان ...
من من ڕووکه‌شیان ئه‌بینم
تۆش ناخ و ناوه‌رۆکیان ...
خوایه گیان داواکاریه‌کانیان به‌دی بهێنه
له ناخۆشی دا ده‌ریان بێنه‌و به‌خته‌وه‌ریان بکه ...
له گوناهه‌کانیان خۆش به ...
عیباده‌تیان قبوڵ بکه ...
دایک و باوکیان بپارێزه ...
خوای گه‌وره خۆشه‌ویستانی من ته‌نها خێزان و که‌س و کاره‌کانم نین
خۆشه‌ویستانی من زۆرن هه‌موو ئه‌وانه‌ن که تۆیان خۆش ئه‌وێ یاره‌بی ...
خوایه گیان ئاواته‌کانیان به‌دی بهێنه ... ئازاره‌کانیان سارێژ بکه ...
هیدایه‌تیان بده بۆ رێگه‌ی راست و له‌به‌هه‌شتدا له‌گه‌ل پێشه‌وای نازدار له فرده‌وسی ئه‌علا کۆمانکه‌یته‌وه ... امین .... امین .... امین یارب العالمین .
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ