بابهت: دڵت با وهك دهریا بێت..!
[center][size=24]دڵت با وهك دهریا بێت..!
ڕۆژێك قوتابی مامۆستایهكی بەساڵاچوو، داوای لە مامۆستاكەی كرد كە وانەیەكی فێر بكات.. بۆ ئەوەی تا لە ژیانداماوە لە بیری نەچێتەوەو وەك ئەڵقەی زێڕلە گوێی بگرێت، مامۆستای پیر دوای هەندێك ڕامانو بیركردنەوە بە قوتابییەكەی گوت:»بڕۆ كیسەیەكی گەورە خوێ لەگەڵ خۆتدا بهێنەو وەرەوە». قوتابییەكە ڕۆیشتو پاش كاتژمێرێك كیسە خوێی هێناو گەڕایەوە.. ڕاهیبی بە ئەزموون كیسە خوێیەكەی لێوەر گرتو یەك كەوچكی لێكردە نێوپیاڵەیەك ئاوەوە،پاشان هەند ێك شێواندیو بە قوتابییەكەی گوت:»ئەو سوێراوە بخۆرەوە». قوتابییەكە فەرمانەكەی بەجێهێناو دەستبەجێ قومێكی لە ئاوەكەدا.. بەڵام هەر لەگەڵ تامكردنیدا خێراپیاڵەكەی گێڕایە دواوەو گوتی:»مامۆستا زۆر سوێرە». مامۆستای پیر سەرێكی باداو قوتابییەكەی لەگەڵ خۆی برد بۆ كەنار دەریا، زۆر بە لێزانی هەموو خوێكەی ڕشتە نێو ئاوی دەریاكەوە،پاشان پیاڵەیەكی لە ئاوی دەریاكە پڕكردو بە قوتابییەكەی وت:»بیخۆرەوە». قوتابی دیسان فەرمانی مامۆستاكەی دووبا رە كردەوە، بەڵام ئەمجارە هەموو ئاوەكەی خواردەوە... مامۆستاپرسی: «چ تامێكی هەبوو؟؟» قوتابی: «كەمێك سوێربوو، تەنهاپێویستی بە هەند ێك ئا رامگرتن بوو!» مامۆستای دنیادیدەش سەری لەقاندەوەو گوتی: «ڕەنجو كێشەو گرفتی زۆر، كە مرۆڤ لە ژیاندا تووشی دەبێت، ڕاست وەك ئەو خوێیە وایە». بۆیە ئەگەر دڵت بە ئەندازەی یەك پیاڵە بێت، ئەوا بە یەك كەوچك خوێ توانات لێدەبڕێتو ئەم دوونیا فراوانەت لێدەبێتە بیرێكی تەنگو تەسك.. بەڵام ئەگەر دڵت وێنەی دەریا بێت، لێبگەڕێ.. یەك كیسە خوێو بەڵكو دەیان كیسەش ناتوانێت سوێری خۆی، لە دڵی تۆدا جێ بكاتەوەو ئا رامت لێ هەڵبگرێت..!!!
[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm