بابه‌ت: حه‌زتان له چ میوه‌یه‌كه تا بڵێم چۆن كه‌سێكن ...!
[center][size=24]وا له‌به‌رچاو بگرن سینییه‌كی پڕ له‌میوه له‌به‌رده‌ستاندایه كه‌هه‌موو میوه‌یه‌كی تێدایه، حه‌زتان له‌كام میوه‌یه هه‌ڵیگرن، به‌ڵام لێی ورد ببنه‌وه! ره‌نگه به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و میوه‌یه، نهێنی‌و شاره‌وه‌ییه‌كانتان خێرا ده‌ربكه‌وێت، له‌ڕاستیدا ئه‌و تاقیكردنه‌وه ده‌روونییه به‌ئاسانی پیشان ده‌دات كه‌كه‌سایه‌تی تاكه جۆراوجۆره‌كان به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنی میوه‌ی حه‌زلێكراوتان چۆنه.
سێ‌و:
ئه‌گه‌ر سێ‌و میوه‌ی حه‌زلێكراوتانه، كه‌سێكی توندڕه‌ون‌و له‌رووی هاندانی كاتی‌و به‌بێ بیركردنه‌وه‌ی پێشتر، كاره‌كاناتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڕاشكاوی قسه ده‌كه‌ن‌و له‌سه‌فه‌ركردن چێژ وه‌رده‌گرن. ده‌توانن به‌باشی رێبه‌رایه‌تی گروپێك له‌ئه‌ستۆ بگرن‌و كاره‌كان ببه‌نه پێشه‌وه. حه‌زێكی زۆرتان بۆ ژیانكردن هه‌یه كه‌ئه‌م حه‌زه‌ی ئێوه به‌لای ده‌وروبه‌ره‌كانتانه‌وه بێ هاوتایه.
پڕته‌قاڵ:
كه‌سێكی سه‌بوورو به‌تاقه‌تن كه‌ئیراده‌تان زۆر باشه، حه‌زتان لێیه كاركناتنا به‌هێواشی، به‌ڵام به‌جدی ئه‌نجام بده‌ن. شه‌رمنن‌و به‌لای ده‌وروبه‌ره‌كانتانه‌وه جێی متمانه‌ن. هاوسه‌ری ژیانتان به وردی‌و به‌ته‌واوی هه‌سته‌وه هه‌ڵده‌بژێرن‌و له‌هه‌ر جۆره رقه‌به‌رایه‌تی‌و ناسازگاری دووره په‌رێزن.
قۆخ:
ره‌فتارێكی باشتان هه‌یه‌و راشكاو قسه ده‌كه‌ن‌و كه‌م قسه‌ن، ئه‌وه‌ش ئاستی سه‌رنج راكێش بوونتان ده‌باته سه‌ره‌وه، لێبوردنتان هه‌یه بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاوی كه‌سانیترو له‌بیری خۆتانی ده‌به‌نه‌وه، بایه‌خێكی زۆر ده‌ده‌نه هاوڕێیه‌تی‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و ئامانجی به‌رزیان تێدایه بووته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی زیره‌ك‌و چالاك ده‌ربكه‌ون.
هه‌رمێ:
ئه‌گه‌ر ته‌واوی ته‌ركیزتان بخه‌نه سه‌ر كارێك، ده‌توانن تیایا سه‌ركه‌وتووبن، هه‌ندێك جار له‌ئه‌نجامی كاره‌كانتان بێ ئووه‌ن‌و حه‌زده‌كه‌ن له ده‌ره‌نجامی هوڵ‌و تێكۆشانه‌كانتان خێرا ئاگادار بن، له‌به‌شداریكردن له‌قسه‌و كۆبوونه‌وه‌ی باش‌و سوودبه‌خشدا چێژ وه‌رده‌گرن، بێتاقه‌تن‌و خێرا ده‌وروژێنه‌وه، هاوڕێكانتان به‌باشی راناگرن‌و له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن.
گێلاس:
ئه‌گه‌ر حه‌زتان له گێلاسه، به‌رده‌وام ژیانتان خۆشی‌و شایی تیایدا نییه‌و زۆركات ده‌كه‌ونه به‌ر به‌رزی‌و نزمی ژیان، له‌باتی پاره‌یه‌كی كه‌م، بیر له‌داهاتێكی مادی زۆر ده‌كه‌نه‌وه، زه‌ینێكی داهێنانتان هه‌یه‌و به‌دوای چالاكی خوڵقێنراوه‌وه‌ن، ماڵه‌كه‌تان داڵه‌ی ئێوه‌یه، له‌هیچ شتێك به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له‌لای خزم‌و كه‌سه‌كانتانه‌وه بن چێژ وه‌رناگرن.
مۆز:
كه‌سێكی به‌سۆزو ئارام‌و خوێنگه‌رم‌و دڵسۆزن. زۆربه‌ی كات له‌نه‌بونی متمانه به‌خۆبوون ئازار ده‌بین‌و هه‌ندێك ترس له‌ناختاندایه. هه‌ندێك جار خه‌ڵك له ئه‌خلاقی باشتان كه‌ڵكی خراپ وه‌رده‌گرن. هاوسه‌ره‌كه‌تان به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه له‌لایه‌نی ده‌روونی‌و جسته‌ییه‌وه ده‌یپه‌رستن.
گوێزی هیندی:
جدی‌و بیرمه‌ندو رۆشنبیرن، هه‌رچه‌ند له‌هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تیتان چێژ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام هاوسه‌ری ژیانتان زۆر به‌دژواری هه‌ڵده‌بژێرن. پێدگرن له‌سه‌ر كاره‌كانتان. زیره‌كن‌و ئاستی زه‌ینتان به‌رزه (Ia)و گوێگرێكی باشن. دڵنیان له‌بواری پیشه‌یی‌و له‌هه‌ر كارێكدا نه‌فه‌ری یه‌كه‌من.
ترێ ره‌ش:
به‌ته‌واوی كه‌سێكی ره‌وشت به‌رزن، خێرا تووڕه ده‌بن، به‌ڵام زۆرخێرا ده‌گه‌ڕێنه‌وه حاڵه‌تی ئارامی خۆتان. له‌هه‌ر جۆره جوانییه‌ك چێژ وه‌رده‌گرن. كه‌سێكی خۆشه‌ویستن‌و سورشتی خوێنگه‌رم‌و باشتان هه‌یه. حه‌زێكی زۆرتان تێدایه‌و له‌ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك چێژ وه‌رده‌گرن.
ئه‌ناناس:
خێرابڕیار ده‌ده‌ن‌و له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانتان خێرا‌و چالاكن. ئاڵوگۆڕی پیشه‌یی ناتانترسێنێت، ئه‌وه‌ش له‌متمانه به‌خۆبوونی به‌رزی كه‌سایه‌تیتانه. هه‌وڵده‌ده‌ن له‌په‌یوه‌ندی خۆتان له‌گه‌ڵ كه‌سانیتردا پشت به‌خۆتان ببه‌ستن‌و راستگۆ‌و دروستكاربن.
[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm