بابه‌ت: لۆكه: به یه‌كجاریی سه‌رپۆش ده‌پۆشم.
لۆكه: به یه‌كجاریی سه‌رپۆش ده‌پۆشم.
كچه هونه‌رمه‌ندی كورد، لۆكه زاهیر، له‌پاش تۆماركردنی چه‌ند گۆرانیه‌كی ئاینی بۆ مانگی ره‌مه‌زان، رایگه‌یاندووه به‌نیازه له‌داهاتوودا به‌یه‌كجاری سه‌رپۆش بپۆشێت.
...لۆكه زاهیر، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری سڤیلدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: رۆژانه به‌رۆژو ده‌بێت و نوێژده‌كات و خۆی به‌كه‌سێكی باوه‌ردار ده‌زانێت، ته‌نانه‌ت قورئانیش ده‌خوێنێت.
لۆكه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: هیچ حزبێكی ئیسلامی هاوكاری نه‌كردووه بۆ وتنی گۆرانیه ئاینییه‌كانی، به‌ڵكو ته‌نها هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر هاوكاری بووه بۆ وتنی ئه‌م گۆرانیانه‌و بڕواشی وایه ئه‌و گۆرانیانه پێشوازی باشی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
لۆكه لهچاوپێكهوتنهكهیدا ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو كه‌نابێت مرۆڤ جل و به‌رگ بیبه‌ستێته‌وه بهبریاردان له‌سه‌ر ئاین و ئه‌گه‌ریش هه‌یه له‌داهاتوودا به‌یه‌كجاری ببێته حیجاب.
سه‌باره‌ت به وتنی گۆرانییه ئاینییه‌كانی رایگه‌یاندووه چه‌ندین سه‌لیقه وحه‌زو خولیاههیه لهناوكۆمهڵگهی كوردیدا ئاینیش یه‌كێكه له‌و حهزانهو زۆربه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئایندارن بۆیه پێی خۆشبووه له‌هه‌موو بواره‌كاندا كاری جوان پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی بكات.
لۆكه زاهیر لهمساڵداو به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆرانی ئاینی بڵاوكردهوهو ئه‌مه‌ش بۆیه جێگه‌ی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی.
سه‌رچاوه:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان
[/center]