بابه‌ت: *....وه‌سێتنامه....*
پێشکەشە بە ئەوە .......:D
وەسێتنامه
ئه‌گه‌ر مردم ...
چاوت بكه به ئارامگام ،
بمنێژه تیاى بۆ ئه‌به‌دى
تا به‌بارانى فرمێسكت ...
لاشه‌م ئه‌ڕزێ هێدى هێدى !.
ئه‌گه‌ر مردم ...
ده‌ستى رِاستت ئاوهڵاكه ،
بۆمى بكه به لافیته
مه‌ترسه له‌وه‌ى بچوك بێ ،
خۆ ناوى منیش پێنج پیته!.
ئه‌گه‌ر مردم ...
با دڵت پرسه‌خانه‌م بێ ،
بێده‌نگ پرسه‌م بۆ بگێڕى
ئه‌م شیعره‌ش وه‌سێتنامه‌مه ...
له‌به‌ریكه دێڕ به دێڕى !.
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ