1

بابه‌ت: ره‌نگا و ره‌نگ - چه‌ند پارچه‌ ئه‌ڵماسێك له‌ ناو سكی سه‌گێك هێنرایه‌ ده‌روه

http://depositfiles.com/files/tgv3689m8هه‌ولێر 27 ئاب / ئۆگۆست (PNA) - زێرنگه‌ر فرۆشێك له‌ ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌ ئه‌ڵماسێكی به‌ به‌های 10 هه‌زار دۆلار لێ وون ببوو، توانی له‌ ناو سكی ئه‌و سه‌گه‌ی كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ خێوی ده‌كات, بدۆزیته‌وه‌.


به‌ پێی راپۆرتێكی ئاژانسی "یۆنایتد پرێس" چۆك روبێرتز و جۆن رز"، هه‌ر دووكیان زێرنگه‌رن به‌ هاوبه‌شی دوكانێكیان هه‌یه‌, دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر، چه‌ند پارچه‌ "ئه‌لماسێكیان" به‌ به‌های 10 هه‌زار دۆلار لێ وون بوو.



دوای لێگه‌ڕانێكی زۆر نه‌یانتوانی بیدۆزنه‌وه‌, نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێك, له‌ كۆتاییدا بڕیاریان دا " هانی بۆن"ی سه‌گه‌كه‌یان ببه‌نه‌ تاقیگه‌یه‌ك و كاری رادیۆ گرافی له‌ ناو سكی بۆ ئه‌نجام بده‌ن.



دوای ته‌واوبوونی كاری پشكنین، ده‌ركه‌وت سه‌گه‌كه‌ پارچه‌ ئه‌ڵماسه‌كانی خواردبوو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌ر سه‌گه‌كه‌یان بكه‌وێت ، له‌ ناو پاشه‌رۆی ئه‌و سه‌گه‌ ئه‌ڵماسه‌كانیان دۆزییه‌وه‌.
http://www.peyamner.com

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg