بابه‌ت: له جوله وه‌ستانی زه‌وی..!
[center]ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي تهفسير
زه‌وى له جوڵه‌یه‌كى یه‌كبینه و به‌رده‌وامدایه، بهلاَم له هه‌ندێك ئایه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆزدا ئه‌و ڕاستییه ده‌خوێنینه‌وه كه له وه‌ستانى سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى یاخود وه‌ستانى جوڵهكهیهوه چى ڕووده‌دات؟
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِضِيَاءٍ أَفَلَا تَسْمَعُونَ (71) قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ النَّهَارَ سَرْمَدًا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِلَيْلٍ تَسْكُنُونَ فِيهِ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (72)} [القصص]
واته: (ئه‌ى محمد (صل الله علیه وسلم)) بڵىَ:
خه‌ڵكینه هه‌واڵم بدهنىَ ئه‌گه‌ر خوا شه‌وگار بكات به هه‌میشه‌یى تا ڕۆژى قیامه‌ت (هه‌ر ڕۆژ نه‌بێته‌وه) چ خوایه‌كى تر هه‌یه جگه له (الله) بتوانێت ڕووناكیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت، ئایا ئێوه ئه‌م ڕاستییانه نابیستن؟ هه‌روه‌ها پێیان بڵىَ: هه‌واڵم بدهنىَ ئه‌گه‌ر خوا ڕۆژگارى كرده هه‌میشه‌یى له‌سه‌رتان، تا ڕۆژى قیامه‌تى خایاند، كام خوا هه‌یه جگه له (الله) شه‌وگارتان بۆ پێش بێنێت، تا ئارامیى تێدا بگرن، ئایا ئێوه سه‌رنجى ئه‌م دیاردانه ناده‌ن و نایانبینن؟!
زانایان ئاشكرایان كردووه زه‌وى خولێك به‌ده‌ورى خۆیدا به‌ماوه‌ى (24 كاتژمێر) ته‌واو ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو خێرایى سوڕانه‌وه‌ى به‌ده‌ورى خۆیدا به بڕى ( 1چركه) كه‌م بكات له‌ماوه‌ى تێپه‌ڕبوونى (120 هه‌زار ساڵ)دا، ئه‌وا سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى له‌دواى (432 ملیۆن ساڵ) به ئه‌ندازه‌ى یه‌ك كاتژمێر كه‌م ده‌كات.
له‌و كاته‌دا كۆى كاته‌كانى شه‌و و ڕۆژێك ده‌بێته (25 كاتژمێر)... ورده ورده كه‌مبوونى به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌وه‌ش ماوه‌ى شه‌و و ڕۆژ درێژتر ده‌بێت، به‌م پێیه هه‌ر ده‌بێت ڕۆژێك له ڕۆژان زه‌وى له جوڵه بوه‌ستێت.
چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر زه‌وى له سوڕانه‌وه‌ى به‌ده‌ورى خۆیدا وه‌ستا؟ ئه‌و كاته ئه‌و نیوه‌یه‌ى گۆى زه‌وى كه به‌رامبه‌ره به خۆر ده‌بێته ڕۆژێكى به‌رده‌وام و نیوه‌كه‌ى تریش ده‌بێته شه‌وێكى هه‌میشه‌یى.
به‌دیهێنه‌رى به‌توانا له‌و ئایه‌ته‌ى پێشوودا پرسیارێك ده‌خاته‌ڕوو بۆ تێڕامان و بیركردنه‌وه و گه‌ڕان، بۆ ده‌رخستنى توانایى زاتى (الله) له بهدواییهكداهێنانى شه‌و و ڕۆژ.
خۆئه‌گه‌ر زه‌وى له‌جوڵه وه‌ستا، ئه‌و ده‌مه:
ڕووى به‌رامبه‌ر به خۆر هه‌میشه ڕۆژ ده‌بێت!
ڕووه‌كه‌ى تر‌ى زه‌وى ده‌بێته شه‌وێكى هه‌میشه‌یى!
هه‌ر ئه‌و زانیارییه‌یه كه خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا تۆمارى كردووه!
زنجيره‌ى قورئان و زانست (2)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي تهفسير[/center]
سەرچاوەی وەرگیراو : قورئان بۆ کورد
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ